پەرتەوازەیی سیاسی کورد

04/02/2021

لاوک سەلاح

ئەگەر لەگەڵ بەغدا رێک نەکەوین چێ بکەین؟

 پرسیارێک راستەوخۆ پەیوەندی بە وجودی هەموومانەوە هەیە. ئەم ساتە لە ساتە چاڕەنووسازەکانە. هەموو لەبەردەم پرسیارێکی دیکەی مێژوویدایین. کێ نزیکترە لە جەوهەری کێشەکان؟ نزیکتر بەمانای نوێنەرایەتیکردنی فاکت و راستییە جیۆپۆلتییکەکان.

پەرتەوازەیی کورد جارێکی دیکە زۆر دیار و زەقە، پێشتر ئەو دەردە لە ناو سەنگەری سیاسی بەغدا هەبوو، سەنگەری سوننەکان و سەنگەری شیعەکان. ئەوەی کە سەنگەری کوردی هەمیشە جیاکردۆتەوەئەوەیە کە دۆزێک هەیە بەناوی نەتەوەیەک کە بەدرێژای مێژوو قوربانی بووە، زۆر جاریش قوربانی دەستی خۆی بووە.

بۆ دیمەنە سیاسییەکەی بەر لە هەڵبژاردن:چبژاردەیەک هەڵدەبژێرین؟پشتیوانی لە جوگرافیایەکی مەدەنی، بەمانای بوونی کۆمەڵێک خەڵک کە لەسەر جوگرافیایەکی دیاریکراو پێکەوە دەژێن یان گەمێ کردن بە مێژوویەک کە پڕ لە عیبرەت و خوێن و شکست و دۆراندن و نەمانە، جوگرافاییەک کە حەقیقەتە و ناگۆردرێت یان مێژوویەککە وەک رووداوێک هەمیشە ئاراستەکانی جیاواز بووە.

ئەم هەرێمە، حەقیقەتێکی جوگرافیای و مەدەنییە.ئەم جوگرافیایە تەنیا راستییەکە کە دەبێت بەرگری لێبگیرێت بە نوێنەرایەتیکردنێکی پڕ ویژدانەوە، راستە هەرێم هەڵەی هەیە،رووبەرووی جەنگی زۆر بووەوە، بەڵام حەقیقەت هەڵەکان نین،هەڵەکان هەتاهەتایی نییە، هەرێم خۆی حەقیقەتە، نابێت کار لەسەر  سڕینەوەی ئەم هەرێمەبکەین ئەگەر لە دەستەڵاتدا بین یان موعارەزە.

ئەم جوگرافاییە پانتایەکی مەدەنییە، مانای ئەوەیە کە دەبێت داواکاری و پێداویستییە سەرەتایەکانی دابین بکرێت. ئەمەش رێکار و نۆرم و دابونەریت و یاسای سیاسی و دەستووری و گوتاری سیاسی و پرۆگرامی سیاسی هەیە، لەدەرەوەی مێژووی ئەم جوگرافیایە، گۆرینی ئاراستە سیاسییەکان لە بەرژەوەندی خەڵکە مەدەنییەکە نابێت کە بیر لە رەهەندە دوور مەودا نیشتمانییەکە دەکەینەوە.دەبێت ئەو ئاراستانە لە ناو خۆیاندا بڕوا بەگەشە و ریفۆرمی سیاسی بێننن بەرلەوەی لەگەڵ دەرەوەدا خۆیان نمایشت بکەن. لەو کۆمەڵگەیانەی کە دامەزراوەی سیاسی و دەستووری لە ژینگەیەکی سیاسی ئاساییدا بە سروشتی لەدایک نابن، زەحمەتە ئایدیا ئامادەکراوەکان وەک شرینقە و پێکوتەی کۆرۆنابخەیتە وێزەی جوگرافیاو مێژوویەکەوە کە جەستەی قبووڵی ناکات بەتایبەتیکە توانای کەم بێت بەرگەی هەرەشەکان بگرێت.

لە جوگرافیای مەدەنییدا پاراستنی ژیانی خەڵک کارو ئەرکی پێشینەیە. دوور لە ئایدیۆلۆژیا، ئەگەر چەپ بێت یان راست، پێویستت بەوەیە کەلە ناو ململانێ سیاسییە کەڵەکەبووەکاندا نقووم نەبیت، ئەگینا هەرگیز ئاییندە نابینیت. با بیڕ لە جەوهەری کێشەکان بکەینەوە نەوەک قیینە کۆنەکان، با بیر لە مافە مەدەنییەکان بکەینەوە نەوەک سەنگەرە نەزۆکەکان.راستریین رێگا بۆ دەربازبوون لە قەیران و کێشە ئاڵۆزەکانی ئێستا، پشتبەستنە بە خۆ، لەرووی سیاسی و کۆمەڵایەتی وئابورییەوە.

کۆبوونەوەکانی وەفدی حکومەتی هەرێم لە بەغدا بەردەوامە بۆ روونکردنەوەی پێگەی خۆی، ئەگەر ئێستاش بگەنە رێکەوتن، هەرکاتێک کە پارسەنگە سیاسییەکان لە عێراقدا گۆرا، گرەنتی نییە هەمان رێکەوتن دەکرێتەوە. دڵنیا نیین کە لە گەڕێکی دیکەی قسەکردن و گفتگۆکردن دەگەینە رێکەوتن. ئەگەر لە پێگەیەکی پتەودا نەبین، ناچار دەبین هەر بەرێگەی بەغداوە بین. هیچ حەقیقەتێک دادمان نادات، تەنانەت ئەگەر هەرکەسە بۆ خۆی و بەدەر لە وەفدی فەرمیشبەرێی بەغداوە بێت.

وەک چۆن لەندەن و واشنتۆن پایتەختی بڕیاری سیاسییە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست و توانای جوڵاندنی هێزیان هەیەبا "برۆکسل"یش بێتە پایتەختی لۆبیکردنی سیاسی دۆزی کورد کە جارێ باش ئاوڕمان لێ نەداوەتەوە. ئەوەندەی دەچین بۆ بەغدا با بۆ برۆکسلیش بچین.هێشتا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەم جوگرافیایە وەک یەک یەکە دەناسێت، نەوەک کەرت کەرت.

وێنەیەکی رەواوو تارماییەک پڕ لە مافبۆ دۆخ و دۆزی کوردهێشتا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ماوە، کاری سەختی بەردەوامیدەوێت بۆ بوژاندنەوەی. وێنای ئەوروپییەکان بۆ کورد هێشتا ئەرێنییە،ئەوان دیمەنە گەورەکەدا دەبینن و دەڵێن سەرباری ئەوەی کورد قوربانی مێژووە، بەڵام لەگەڵ نەیارەکانی هێشتا توانای قسەکردنی هەیە. وێنای کورد بە داڵدانی هەموو ئەو پەنابەرانە کە لە کوردستاننهێشتا پارێزراوە، وێنای ئافرەتە پێشمەرگەکانیرۆژئاڤا هێشتا لە یادەوەری ئەوروپیدا زیندووە، جۆرێکی دیکەیە لە ئیرادەی جەندەر.

ئەم وێناکردنانە، پێمان دەڵێنهێشتا دۆزێک ماوە بە ناوی دۆزی کورد، نزیک لە جوگرافیا مەدەنییەکە، دوور لە ئایدیۆلۆژیایی تەماویی. ئەمە پەیامە بۆ هەمووان؛ئەوانەمان کە لە دەستەڵاتن پێوستە کار لەسەر کۆدەنگی سیاسی بکەن. ئەوانەمان کە لە موعارەزەی سیاسیین پێویستە بەرنامە و سەرکردایەتیەکی سیاسی سەنگینیان هەبێت.

تەسلیمکردنی ئەم جوگرافیایە کە هەرێمە بەپاساوی ئەوەی کەسەکانی ناو هەرێم هەڵەیان کردووە، نەبوونی توانایە لە پۆلینکردنی ئاستی ستراتیژی کێشەکان. خۆزگەم هەندێ ماستەر و دکتۆرامان لە ئەزموونی ئەرمەنییەکان و جوولەکە هەبوایە تا شارەزای ئەزموونی ئەوان لە جینۆسایدا بوینایە. خۆزگە جینۆساید هەمیشە لە یادەوەریماندا زیندوو دەبوو، وەک چۆن لە یادەوەری جوولەکە وئەرمەنەکانداراستییەکی ئەبەدیە.

کامیان لە ساتە چارەنووسازەکاندا گرنگە؛ فراوانکردنی ململانێ ناوخۆییەکان یاخود پێداگرتن لە ململانێ رەواکان بۆ پاراستنی جەوهەری دۆزەکە،ئازادیت هەڵوێستێکی سیاسی دیاریکراوت بەرامبەر بە پارتێکی سیاسی هەبێت، بەڵام کورتبینییە رقت لە حەقیقەتی جوگرافیای ئەم هەرێمە بێت. رقکارەساتی ئەنفال و هەڵەبجە دروست دەکاتەوە، ئەم قسەیە بۆ هەمووانە. جینۆسایدکردنەوەی هەرێم ئەگەرێکی کراوەی ئاییندەیەئەگەر بۆشایی سیاسی دروست بێت، ئەوەی لەم راستییەش تێناگات با بگەرێتەوە مێژوو. ئەم پەرتەوازەیییە سیاسییە بەداخەوە پێویستی بە وشیاری سیاسی و ستراتیژی دوور مەودا هەیە، دوور لە بەرژوەندی شەخسی.

لەساتە چارەنووسازەکاندا، راستە سەنگەری هەرێم بێ خەوش نییە و هەرێم بەهەشت نییە، بەڵام سەنگەری هەرێم جوگرافیا راستەقینەکەیە، لەو پەری دونیاوە بەم هەرێمەوە دەناسرێینەوە. جوولەکە هەر بە کڵاوە رەشە چکۆلانەکەیان و ئێمەش هەر بە جامانەکانمانەوە. ئەمە حەقیقەتەکەیە.