مەلا بەختیار، پێشمەرگە و لەشکری هۆلاکۆ

20/10/2020

مەجید ساڵح

مەلا بەختیار لە کتێبی "لەبری بیرەوەری" بە مەبەست چەندین جار، پەلاماری هێزی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەردەمی شاخ دەدات و بە لەشکرەکەی هۆلاکۆی شوبهاندووە.

لەکاتێکدا هێزى پێشمەگە دەیان ساڵ خەباتى کردوە و قوربانى داوە لەپێناو خاک و خەڵک و دۆزى گەلى کورد، بەڵام ئەو چەند جارێک و بە مەبەستى تایبەتى و لە حیقدەوە بە "لەشکرەکەى هۆلاکۆ"ى دەچوێنێ کە بە ناوهێنانى ئەو لەشکرە (دزیى، شڕەخۆریى، تاڵانچێتى و جەردەیى) دێتە بەرچاو. ئەو لە (١٠) جێگەی جیاجیای کتێبەکەیدا، بە مناسەبە و بێ مناسەبەت، لە زمانی مام جەلالەوە هێزی پێشمەرگە بە لەشکرە دڕندەکەی هۆلاکۆ دەشوبهێنێ و دەنوسێ: -

ئەمە لەشكری هولاکۆیە، نەك لەشكری رزگاریی كوردستان! (لاپەڕە ٢٤٠) - مام وتی: ئەمە لەشكری هولاکۆیە... نەك لەشكری رزگاری كوردستان جارێکی دیکە لە (لاپەڕە ٢٤٠) - هیچ كامێكتان لێ نابوێرم ئەمە لەشكری هولاکۆیە نەك لەشكری رزگاریی كوردستان! جارێکی دیکە لە (لاپەڕە ٢٤٠) - هەندێك لەوانه بە هولاکۆی ناو بردن. (لاپەڕە ٢٤١) - مام جەلال گوتبوی: كردە لەشكری هولاکۆ!! تازە... هەموو تاوانەكان كران.. (لاپەڕە٣٨١) - دەرگای بەرەڵایی و كوشتن و تاڵانی وا كرابوەوە. بۆیە مام جەلال ئەیوت: ئەمە لەشكری هولاکۆیە. (لاپەڕە ٣٩٨) - مام جەلال لەدوای شەڕی بێتواتە، گەیشتە ئەو بڕوایەی لەشكری یەكێتی، رزگاریخواز نییە، بەڵكو لەشكری هۆلاكۆیە.. (لاپەڕەی ٤٠٨) - چش لەوەی دەكرانە دز و جەردە یان دەبنە لەشكری هولاکۆ.. (لاپەڕە ٤٠٩) - ئەوانەی مام جەلال پێی دەووتن: لەشكری هولاکۆ... (لاپەڕە ٤٥٤) - لەشكرەكەمان لەشكری رزگاری نییە. لەشكری هولاکۆیە... (لاپەڕە ٤٥٥)

هەمو ئەو جەختکردنەوە و دوبارەکردنەوەیەی مەلا بەختیار لەو کتێبەدا، بۆ ئەوەیە بڵێ؛ هێزی پێشمەرگەی یەکێتی، لەسەردەمی شاخدا هێزێکی نامونەزەمی بێ دیسپلین بوە و هەر خەریکی "دزی و تاڵانی" بون، خەباسەت لەوەدایە ئەو قسانە بە زمانی مام جەلالەوە دەکات .. دەیەوێت بەمە و بە یەک تیر دو نیشان بشکێنێ.. هەم تێکۆشان و خەباتی هەزاران پێشمەرگە و شەهیدی سەردەمی شاخ لەبەر چاوی نەوەی ئێستا دەشێوێنێ، هەم بەو قسانە گوایە مام جەلال کردونی هەوڵی لەکەدار کردنی مام جەلال دەدا لە ناو تێکۆشەرەکانی سەردەمی رۆژانی سەخت.

مەلا بەختیار لە کتێبەکەیدا دەڵێ: "دوای جەنگی بێتواتە مام جەلال لە هەڵسەنگاندنی هێزی پێشمەرگەی یەكێتیدا، بێهیوایی خۆی لەو هێزە خستەڕوو، بە شڕە خۆرو تاڵانچی ناودێری كردن. ئەو، نموونەی شەڕی (بێتواتە)ی هێنایەوە و هەموو لێپرسراوەكانی بەدز، لەقەڵەتەم دان. ئەو، بە شیعرە ناودارەكەی شاعیری عەرەب، موزەفەر نەواب، ئاماژەی بەو لێپرسراوانە كردو گوتی: (هیچ كامێكتان لێ نابوێرم... )، ئەمە لەشكری هولاکۆیە نەك لەشكری ڕزگاریی كوردستان!

هەروەها نووسیویەتی: "ئەم گوتارەی سكرتێری گشتی تەمومژی تیادا نەبوو. پەنجەی خستەسەر تەواوی ئەو رەفتارە نەشیاوانەی لەناو هێزەكەدا، بەوردیی دەیزانی. لەخۆیەوە باسی ئەوانەی نەدەكرد كە "شڕەخۆر" و "تاڵانچی" بوون. سكرتێری گشتی، لەخۆیەوە لەو گوتارەداو ناو كۆنفرانسێكدا (١٦٧) كادری شۆڕشەكەی تیا بوو، بەبێ بەڵگە، رونی نەدەكردەوە كە فەرماندەكانی شەڕی"بێتواتە" بەدز ناوبردن. مام جەلال عەرەبیی نایابی دەزانی، بۆیە لە گوتارەكەدا ئاماژەی بەهۆنراوەكەی (موزەفەر نەواب) دا كە بەسەرۆكەكانی عەرەب فەلەستین دەڵێ: ئەی حاكمەكانی عەرەب هەر ئێستا رسواتان دەكەم هیچ كامێكتان نابوێرم ئەی كوڕی قەحبەكان.

ئەم قسانەی مەلا بەختیار کە بەناوی مەرحومی مام جەلالەوە ریزی کردون، پیلانێکی دیکەی ئەوە بۆ لێدانی ئەو هەمو سەروەرییەی کە پێشمەرگە پارتیزانەکانی یەکێتی لە (١٩٧٦)ەوە تاوەکو راپەڕینی (١٩٩١) ئەنجامیان داوە. ئاشکرایە باراشی ئەم ئاشە دەچێتە ماڵی ئەو هێزە سیاسیانەی کە لەو ماوەیەدا هیچ سەروەرییەکی سەربازییان نییە و لە رێگەی چەندانی وەک مەلا بەختیارەوە دێن هەمو سەروەرییەکانی یەکێتی و کۆمەڵە کە بە خوێنی هەزاران شەهید بەدی هاتون، سوک و بێ ئەهمیەت دەکەن.
لە پەرەگرافێکی دیکەدا، مەلا بەختیار ناخودئاگا، زامە دەرونیەکەی کە تا دەچێتە گۆڕەوە قەتماغە نابەستێ، دەخاتەڕو، بۆمان دەردەخات هۆکارێکی تری ئەم پەلامارەی بۆ سەر پێشمەرگە ئەوەیە لە ساڵی (١٩٨٥)دا ئەویان دەستگیر و زیندانی کردوە، مادام ئەوەیان کردوە کەواتە پێشمەرگەکانی یەکێتی دز، شڕەخۆر، تاڵانچی، جەردە ، لەشكری هولاکۆیە.. نەک رزگاری..

خاوەنی کتێبی لەبری بیرەوەری، دەڵێ ئەو رۆژە مام جەلال لەرێگەی ئەو شیعرەوە بە تەواوی فەرماندەكانی شەڕی بێتواتەی وتوە "جەردە بوون. هیچیان، ناپارێزم، بەشێكیشیان لەكۆنفرانسەكەدا دانیشتبون، لەبری ئەوەی بمرن، پێدەكەنین! مام وتی: ئەمە لەشكری هولاکۆیە... نەك لەشكری رزگاری كوردستان... گوتیشی: بەچاوی خۆم سەلاجەو موجەمیدەم بەكۆڵی مەسئولەوە بینیوە. گوتی: من ئەم لەشكرەم هەیە، بۆیە ناچارم درێژە بەمفاوەزات بدەم."(لاپەڕە٢٤٠)

لەوە دەچێ مەلا بەختیار ئاگای لە پێش و پاشی قسەکانی نەبێ، ئەوەتا لە لاپەڕە (٣٧٨) کتێبەکەیدا کە باس لەشەڕی بێتواتە دەکات کە مام جەلال فەرماندەیی کردوە، بەپێچەوانەی لاپەڕە (٢٤٠) کە بەشەڕی چەتەیی و دزی و تاڵانی زانیوە، ئەمجارە دەکەوێتە پیاهەڵدان بەسەریدا و بەشەڕێکی مێژوویی دەزانێ بۆ یەکێتی و بەراوردی دەکات بە شەڕی قڕناقە و پشت ئاشان کە نەوشیروان مستەفا فەرماندەی بوە و گوایە یەکێتی هیچ شانازی پێوە ناکات و دەنوسێت: "لەشەوی ٢٠/٢١ی١٠/١٩٨٣، كەرنەڤاڵی هێرشی هێزەكان دەستیپێكرد و هەڕەشە و گوڕەشەكانی جاشایەتی، لەبەرامبەر ورەی پێشمەرگایەتی، وەكو بڵقی زەلكاوێكی بۆگەن، هەڵتۆقین و جاشەكان تۆقین. ئەم سەركەوتنە بۆ یەكێتی و مام جلال و فەرماندەكان، وەكو شانازییەك لەمێژوودا، تۆماركرا. بەڵام (٥) مانگ پێشتر، شەڕی شومی قڕناقا و پشت ئاشان، بۆ یەكجاریش یەكێتی، وەكو شانازی یادی نەكردەوە!! ئەمەیە جیاوازی شەڕ دژی داگیركەر و خراپی شەڕی ناوخۆ."( لاپەڕە ٣٧٨)

ئەوانەی لە نزیک و دورەوە نەوشیروان مستەفایان ناسیبێ، دەزانن ئەو نەک هەر شانازی بە شەڕی نێوان حیزبەکانەوە نەکردوە، بگرە لەو شەڕە چارەنوسسازانەشی کە لەگەڵ رژێمدا کردونی، خۆی هەڵنەکێشاوە. خۆشى تا لە ژیان دا بو چ بە نوسین چ لە چەند بۆنە و دیمانەیەکدا بە رونى باسى لە چۆنیەتى و هۆکارى شەڕى قڕناقا و پشت ئاشان کردوە.

هەرچەندە فوقدان ذاکیرەی ئەم پیاوە! ئەوەنەدە زۆرە، لاپەڕەیەک دوای ئەو مەدح و سەنایە بۆ شەڕی بێتواتە و فەرماندەکەی، دیسانەوە دەگەڕێتەوە بۆ قسەکانی پێشووی و شەڕی بێتواتە بەمجۆرە وەسف دەکات: "تاوان و تاڵانی شەڕی بێتواتەدا... "( لاپەڕە ٣٧٩)

(وللحديث بقية)..

مەلا بەختیار، پێشمەرگە و لەشکری هۆلاکۆ مەجید ساڵح مەلا بەختیار لە کتێبی "لەبری بیرەوەری" بە مەبەست چەندین جار، پەلاماری هێزی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەردەمی شاخ دەدات و بە لەشکرەکەی هۆلاکۆی شوبهاندووە. لەکاتێکدا هێزى پێشمەگە دەیان ساڵ خەباتى کردوە و قوربانى داوە لەپێناو خاک و خەڵک و دۆزى گەلى کورد، بەڵام ئەو چەند جارێک و بە مەبەستى تایبەتى و لە حیقدەوە بە "لەشکرەکەى هۆلاکۆ"ى دەچوێنێ کە بە ناوهێنانى ئەو لەشکرە (دزیى، شڕەخۆریى، تاڵانچێتى و جەردەیى) دێتە بەرچاو. ئەو لە (١٠) جێگەی جیاجیای کتێبەکەیدا، بە مناسەبە و بێ مناسەبەت، لە زمانی مام جەلالەوە هێزی پێشمەرگە بە لەشکرە دڕندەکەی هۆلاکۆ دەشوبهێنێ و دەنوسێ: - ئەمە لەشكری هولاکۆیە، نەك لەشكری رزگاریی كوردستان! (لاپەڕە ٢٤٠) - مام وتی: ئەمە لەشكری هولاکۆیە... نەك لەشكری رزگاری كوردستان جارێکی دیکە لە (لاپەڕە ٢٤٠) - هیچ كامێكتان لێ نابوێرم ئەمە لەشكری هولاکۆیە نەك لەشكری رزگاریی كوردستان! جارێکی دیکە لە (لاپەڕە ٢٤٠) - هەندێك لەوانه بە هولاکۆی ناو بردن. (لاپەڕە ٢٤١) - مام جەلال گوتبوی: كردە لەشكری هولاکۆ!! تازە... هەموو تاوانەكان كران.. (لاپەڕە٣٨١) - دەرگای بەرەڵایی و كوشتن و تاڵانی وا كرابوەوە. بۆیە مام جەلال ئەیوت: ئەمە لەشكری هولاکۆیە. (لاپەڕە ٣٩٨) - مام جەلال لەدوای شەڕی بێتواتە، گەیشتە ئەو بڕوایەی لەشكری یەكێتی، رزگاریخواز نییە، بەڵكو لەشكری هۆلاكۆیە.. (لاپەڕەی ٤٠٨) - چش لەوەی دەكرانە دز و جەردە یان دەبنە لەشكری هولاکۆ.. (لاپەڕە ٤٠٩) - ئەوانەی مام جەلال پێی دەووتن: لەشكری هولاکۆ... (لاپەڕە ٤٥٤) - لەشكرەكەمان لەشكری رزگاری نییە. لەشكری هولاکۆیە... (لاپەڕە ٤٥٥)
هەمو ئەو جەختکردنەوە و دوبارەکردنەوەیەی مەلا بەختیار لەو کتێبەدا، بۆ ئەوەیە بڵێ؛ هێزی پێشمەرگەی یەکێتی، لەسەردەمی شاخدا هێزێکی نامونەزەمی بێ دیسپلین بوە و هەر خەریکی "دزی و تاڵانی" بون، خەباسەت لەوەدایە ئەو قسانە بە زمانی مام جەلالەوە دەکات .. دەیەوێت بەمە و بە یەک تیر دو نیشان بشکێنێ.. هەم تێکۆشان و خەباتی هەزاران پێشمەرگە و شەهیدی سەردەمی شاخ لەبەر چاوی نەوەی ئێستا دەشێوێنێ، هەم بەو قسانە گوایە مام جەلال کردونی هەوڵی لەکەدار کردنی مام جەلال دەدا لە ناو تێکۆشەرەکانی سەردەمی رۆژانی سەخت.
مەلا بەختیار لە کتێبەکەیدا دەڵێ: "دوای جەنگی بێتواتە مام جەلال لە هەڵسەنگاندنی هێزی پێشمەرگەی یەكێتیدا، بێهیوایی خۆی لەو هێزە خستەڕوو، بە شڕە خۆرو تاڵانچی ناودێری كردن. ئەو، نموونەی شەڕی (بێتواتە)ی هێنایەوە و هەموو لێپرسراوەكانی بەدز، لەقەڵەتەم دان. ئەو، بە شیعرە ناودارەكەی شاعیری عەرەب، موزەفەر نەواب، ئاماژەی بەو لێپرسراوانە كردو گوتی: (هیچ كامێكتان لێ نابوێرم... )، ئەمە لەشكری هولاکۆیە نەك لەشكری ڕزگاریی كوردستان!
هەروەها نووسیویەتی: "ئەم گوتارەی سكرتێری گشتی تەمومژی تیادا نەبوو. پەنجەی خستەسەر تەواوی ئەو رەفتارە نەشیاوانەی لەناو هێزەكەدا، بەوردیی دەیزانی. لەخۆیەوە باسی ئەوانەی نەدەكرد كە "شڕەخۆر" و "تاڵانچی" بوون. سكرتێری گشتی، لەخۆیەوە لەو گوتارەداو ناو كۆنفرانسێكدا (١٦٧) كادری شۆڕشەكەی تیا بوو، بەبێ بەڵگە، رونی نەدەكردەوە كە فەرماندەكانی شەڕی"بێتواتە" بەدز ناوبردن. مام جەلال عەرەبیی نایابی دەزانی، بۆیە لە گوتارەكەدا ئاماژەی بەهۆنراوەكەی (موزەفەر نەواب) دا كە بەسەرۆكەكانی عەرەب فەلەستین دەڵێ: ئەی حاكمەكانی عەرەب هەر ئێستا رسواتان دەكەم هیچ كامێكتان نابوێرم ئەی كوڕی قەحبەكان