05/11/2019
له‌بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، مسته‌فا كه‌مال
ئه‌تاتورك له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسیه‌كان كه ئه‌و كاته ده‌وڵه‌تی مونته‌ده‌ب بوو به سه‌ر
سوریاوه، رازی بوو به‌شێكی زۆری خاكی ده‌وڵه‌تی عوسمانی
بخرێته سه‌ر سوریای تازه دامه‌زراو به‌و مه‌رجه‌ی فه‌ره‌نسیه‌كان هه‌موو ئه‌و
شۆڕشگێڕه كوردانه‌ی كه له‌سه‌ر سنوره‌كانی توركیا به مه‌به‌ستی هه‌ڵگیرسانی
شۆڕش كۆببونه‌وه دووربخاته‌وه، فه‌ره‌نسیه‌كان به‌وه رازی بوون، به‌و كاره‌ش رێگریان كرد له به‌رپاكردنی شۆڕشی
كورد له دژی ئه‌تاتورك.
رێكه‌وتنی
دووه‌می ئه‌تاتورك له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان بوو بۆ له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی
مه‌لیك. ئه‌تاتورك رازی بوو ویلایه‌تی موسڵ بكه‌وێته سه‌ر عێراق، به‌و مه‌رجه‌ی
ئه‌و ده‌وڵه‌ته تازه دامه‌زراوه بڕوخێندرێ. ئینگلیزه‌كان رازی بوون و حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ
مه‌حمود بوو به به‌شێك له مێژوو.
مسته‌فا
كه‌مال ئه‌و ته‌نازوله گه‌ورانه‌ی له سه‌ر خاكێك ده‌كرد كه له بنه‌ڕه‌تا هی
تورك نه‌بوو، به‌ڵام ده‌یویست له داهاتوودا كێشه‌یه‌ك نه‌بێت به ناوی كێشه‌ی
كورده‌وه. ئه‌و پێی وابوو له ناوخۆی توركیادا كورد ده‌سڕیته‌وه و كورده‌كانی
سوریا و عێراقیش له ناو عه‌ره‌به‌كاندا ده‌توێنه‌وه، ئیتر بۆ هه‌تا هه‌تایه
میلله‌تێك نابێ به ناوی كورده‌وه.
مه‌رامه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌و جه‌نگه‌ی
ناوی ناوه كانی ئاشتی، كه له حه‌قیقه‌ته‌دا كانی خوێنه، ته‌واوكردنی ئه‌و
پلانه‌یه كه ئه‌تاتورك نه‌یتوانی ته‌واوی بكات. مه‌به‌ستی ئه‌ردۆغان له‌م جه‌نگه‌دا به ته‌نها له ناوبردنی هێزه‌كانی
سوریای دیموكرات و ئه‌زموومی رۆژئاوا و كۆمه‌ڵكوژی كورده‌كان نییه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ
به هه‌مان سیناریۆی ئه‌تاتورك باشور و رۆژئاوا به ته‌واوه‌تی له یه‌ك داببڕێت و
له سنوره‌كانی باشوریشه‌وه په‌لاماره‌كانی درێژه پێ بدات تا ده‌گاته قوڵایی
خاكی هه‌ڕێمی كوردستان.
له رابردوودا لاوازی سه‌ركردایه‌تی سیاسی
كورد و نه‌بوونی رایگشتی كوردستان و له‌سه‌رووی هه‌مووشیه‌وه نه‌بوونی پشتیوانی
ده‌ره‌كی، هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌تاتورك به‌شی زۆری پیلانه‌كانی دژ
به گه‌لی كوردستان جێبه‌جێ بكات. به‌ڵام ئه‌زموونی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی به سه‌ر
په‌لاماری كانی خوێندا تێده‌په‌ڕی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه ئه‌ردۆغان ئه‌گه‌ر
له رواڵه‌تدا هه‌ندێ سه‌ركه‌وتنی كاتی به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك
هۆكار به ئاسانی ئه‌م كاره‌ی بۆ ناچێته سه‌ر.
یه‌كه‌میان، یه‌ك ده‌نگی كورده له‌سه‌ر ئاستی
جه‌ماوه‌ری؛
به پێی ئاگاداری من له سه‌د ساڵی رابردوودا
هیچ كاتێك كورد هێنده‌ی ئه‌م ماوه‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا وا یه‌كگرتوو نه‌بووه.
خۆپیشاندانه‌كان كه له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ته‌نانه‌ت تارانه‌وه ده‌ستیان
پێكرد، هاوكات بوون له‌گه‌ڵ خۆپیشاندنی كورده‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و له
باشوری كوردستانیشه‌وه شار و شارۆچكه‌كان بوون به مه‌یدانی پشتیوانی كردن له
خوشك و براكانیان له رۆژئاوا. ئه‌م هه‌مبه‌سته‌گی و هاوخه‌میه له مێژووی كورددا
ده‌گمه‌ن بووه.
دووه‌م، له‌سه‌ر ئاستی حزبه‌كانی كوردستان و
چالاكوانانی سیاسی؛
جێگه‌ی دڵخۆشییه كه له یه‌كه‌م رۆژی په‌لاماره‌كه‌وه
هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه پێشتر هه‌ڵوێستی توندیان
له به‌رامبه‌ر رۆژئاوادا هه‌بووه به ده‌ركردنی به‌یاننامه و پشتیوانی كردنی
میدیایی و كۆمه‌كی دارایی پشتیوانیان له رۆژئاوا كرد. ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتاره
كورده‌كانی په‌رله‌مانی ئێران به وتاره حه‌ماسی و ناخ هه‌ژێنه‌كانیان ده‌نگی مه‌زڵومیه‌تی
كوردیان گه‌یانده گه‌لانی ئێران و كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌ی
ئێرانیش هاوخه‌م و هاوده‌ردییان بۆ گه‌لی كورد له رۆژئاوا ده‌ربڕی.
سێ، له‌سه‌ر ئاستی رۆشنبیران و میدیاكان؛
یه‌كێك له‌ده‌رده‌كانی كورد له رابوردوودا
ئه‌وه بووه كه هه‌رده‌م رۆشنبیران و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی كوردی له نێوان
حزب و ئایدۆلۆژیاكان دابه‌ش ببوون. به‌ڵام له مه‌سه‌له‌ی رۆژئاوا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك
ره‌نگ ده‌ركه‌وتن. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد ژماره‌یه‌كی زۆری رۆشنیرانی جیهانی
پاڵپشتی له كورد بكه‌ن. میدیاكانیش توانیان وێنه‌ی كاره‌ساته‌كه به جیهاندا
بڵاو بكه‌نه‌وه و رای گشتی جیهانی لێ وه‌خه‌به‌ر بكه‌ن.
چوار، له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌نده سیاسی و
دیپلۆماسیه‌كانی دنیا؛
ده‌گمه‌ن روویداوه له یه‌ك كاتدا ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
و پیرانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
و ناتۆ، هاوزه‌مان كۆبوونه‌وه ببه‌ستن
وئه‌جه‌ندای سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانیشیان مه‌سه‌له‌ی كورد و پشتیوانی كردن بێ له
كورد. به‌چاوپۆشین له‌وه‌ی بڕیاری چی‌یان داوه و چه‌ندی لێ جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام
موجه‌ڕه‌د ئه‌و كۆبوونانه هاوكاری گه‌وره ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا مه‌سه‌له‌ی
كورد ببێته مه‌سه‌له‌یه‌كی جیهانی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرس ده‌بێ له
دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆی.
پێنجه‌م، پشتیوانی میدیان جیهانی؛
له‌راستیدا ته‌نانه‌ت له كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌شدا
هێنده‌ی ئه‌مجاره میدیای جیهانی گرنگیان به مه‌سه‌له‌ی كورد نه‌داوه. رای گشتی
جیهانی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بوو به پشتیوانێكی گه‌وره‌ی كورد و سیاسییه‌كان به
تایبه‌تی ترامپی ناچار كرد گوشاری زۆر بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و سوپا زه‌به‌لاحه‌كه‌ی
و به‌كرێگیراوه ئیسلامیه‌كانی، هه‌مان كاره‌سات نه‌خولقێنێن كه له عه‌فرین
خولقاندیان.
ئێستا مه‌سه‌له‌ی كورد له رۆژئاوا بووه‌ته
مه‌سه‌له‌یكی نێوده‌وڵه‌تی، خه‌م و خه‌فه‌تی ئه‌تاتورك و ئه‌ردۆغانیش هه‌میشه ئه‌وه
بووه كێشه‌كه له ئاستی لۆكاڵیدا بهێڵنه‌وه و به‌زه‌بری چه‌ك كۆتایی پێ بهێنن، به‌ڵام
دوای كانی خوێن چیتر به بێ كورد ده‌ستوری
سوریا نانوسر‌ێته‌وه و داهاتووش له‌گه‌ڵ خۆیدا زۆر گۆڕانكاری ده‌هێنێ، به‌و مه‌رجه‌ی
كوردی جیهان به هه‌مان رۆحیه‌تی ئێستاوه پشتیوانی له رۆژئاوا بكات.