سود و گرنگی پێكێهێنانەوەی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی

28/04/2021

چۆمان محەمەد

پێکهێنانەوەى ئەنجومەنى شارەوانى سلێمانى چەند سودێکى گرنگى هەیە، ئەگەر بەشێوەیەکى خێرا هەڵسەنگاندنێکى بۆ بکەین گرنگترین سود و دەرهاویشتە ئەرێنییەکانى ئەنجومەنەکە ئەمانەن:

یەکەم: هەنگاوێكی گرنگ وپێویست بوو بۆ كۆتایهێنان بەم ئەنجومەنەی كە هیچ شەرعیەتێكی یاسای و رەوایەتییان نەماوە.

دووەم: ئەم ئەنجومەنە لە ساڵی (2000)ەوە هەڵبژاردنیان بۆ نەكراوە و بونەتە هۆی سەرچاوەی گلەی وگازنەدەی هاولاتیان و خەلكی ئەم شارە، لە واقیعدا ببونە هۆی سەرچاوەی گەندەڵی و بەهەدەردان و شێوانی زەوی و باڵەخانەكانی ئەم شارە، پێكهێنانەوەی كۆتایپێهێنانی ئەم وێنەیەیە.

سێیەم: لە پێكهێنانەوەی ئەنجومەنی شارەوانیدا رەچاوی دامەزراوەكانی نێو پارێزگاكان و رێكخراوەكان كراوە ئەمەش مۆدێلێكی نوێیە بۆ حكومرانی و ئاوەدانی شار.

چوارەم: ئەنجومەنی شارەوانییەكان دەكەونە ژێر چاودێری ئەنجومەنی پارێزگاكان لەڕوی متمانە پێدان وگۆڕینیان ئەمەش خاڵێكی باشە بۆ تۆخكردنەوەی بنەماكانی لامەركەزی.

پێنجەم: ئەم ئەنجومەنانە بەپێى یاسای بەرێوەبردنی شارەوەنییەكانی ژمارە (6ى ساڵی 1993)ىهەموارکراو كارەكانی و دەسەڵاتەكانی پیادە دەكات، كە دەسەڵاتی گرنگ و پێویستی تێدایە لەڕوی فراوانکردنی پرۆژەی گشتی و رێگەوبان و گۆرینی رەگەزی زەوی و چەندین پرسی تر كە رەهەندێكی ئابوری گەورەیان هەیە، دەبێت سەرجەم ئەندامان زانیاری تەواویان هەبێت لەسەر ئەم یاسایە.

٦شەشەم: پێویستە ئەم ئەنجومەنە كرانەوەی تەواوەتی هەبێت بەڕوی هاوڵاتیان و راگەیاندنەکان و کۆمەڵگەى مەدەنى، بەشێوەیەک هەركەس ویستی ئاگاداری کۆبونەوەكانی ئەنجومەن بێت، چونکە لە رابردوودا زانیاری و دەرگاكان داخرابون لەبەرامبەر كارو چالاكیەكانی ئەنجومەن.