رێگەچارە یاساییەكان بۆ چەسپاندنی لامەركەزیەت لەكوردستاندا

30/04/2020

چۆمان محەمەد

پرسی لامەركەزیەت (دابەشكردن و شۆڕكردنەوه ی دەسەڵات لە پایتەختەوه بۆ پارێزگاو قەزاو ناحیەكان) كەهەموو دەسەڵات وبڕیاریك چربۆتەوه لەدەستی سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكان ناوبەناو ئەم پرسە دەوروژێنرێت لە لایەن  هێزی دەسەڵات و معارەزە و كەسانی حیزبی و رۆشنبیر هەریەكە و بۆ مەبەستێكی دیاریكراو، بەڵام   پرۆژەی بەدیل و رێگە چارە دروست و میكانزمەكان ناخەنەروو، لامەركەزیەت لە كوردستان لە قۆناغی زۆر سەرەتایایە، هەتا ئەم ساتەش ئەم چەمكە وەك سیستەمیكی بەرێوەبردن و حكومرانی مەقبول و خۆشەویست نیە لەلایەن یەكێتی و پارتی، لەكاتێكدا لەوڵاتانی پیشكەوتوو سیستەمێكی دادپەروەر و سەردەمیانە ی ئیدارەدانی وڵاتە بۆ كەمكردنەوه ی رۆتین و ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان  بە بێ سەرئیشەی گەرانەوە بۆ لایەنی سەروتر،ئەم پرسە زۆر  قسە و گفتوگۆ و نوسین  هەڵدەگریت بەلام لەڕوانگەی یاسای زۆر بە كورتی ئێمە چەند هەنگاو جوڵەیەكمان دەویت لە هەموار و دەرچواندنی  چەندین یاسا  و دەركردنی چەند بریاریك ،كە پەیوەندی راستەوخۆ وكاریگەریان هەیە بە جۆری  سیستەمی كارگێریەوەهەیە  بۆ شۆركردنەوه و پیدانی دەسەلات و دەست كردنەوەی ی پاریزگارو قائیمقام و بەریوەربەری ناحیە و سەرۆكی فەرمانگەكان،دیارترینیان:

۱_هەمواری یاسای پارێزگانی هەرێمی كوردستان ژمارە ۳سالی ۲٠٠۹.
۲_هەمواری یاسای ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ۲سالی ۱۹۹۲ هەمواركراو.
۳_هەمواری یاسای وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ژمارە ٦ سالی ۲٠٠۹.
٤_هەمواری یاسای وەزارەتی  دارای و ئابوری هەریمی كوردستان ژمارە ٥ سالی ۲٠۱٠.
٤_هەموار كردنی یاسای بەرێوەربردنی شارەوانیەكان ژمارە ٦ سالی ۱۹۹۲ی المعدل ،.
٥_دەرچواندنی یاسای بودجە بەجۆرێك هەرپارێزگایە و لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوانی پارەی بۆ دەستنیشان بكرێت،بەدەر لەو برە پارەیەی كە لەلایەن حكومەتی فیدرال بۆ گەشەپیدانی هەریم دەنێریت لەوەش دەستنیشان بكرێت.٦_دەركردنی بریار لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە پێكهێنانی  ئەنجومەنی شارەوانیەكان ،چونكە بەپی مادەی ۳٥ ی یاسای پارێزگانان هەلبژاردن نەماوە بۆ ئەنجومەنی شارەوانی بەلكو بە میكانزمی نوی پیك دەهێنرین.

۷_سەربەخۆی دارای و كارگێری بدریتە سەرۆكی یەكە كارگێریەكان  لەنمونەی پاریزگار و قائیمقام و بەرێوبەری ناحیە و بەریوبەرە گشتەیەكان.
۸_شۆركردنەوەی دەسەلات  لە لایەن حكومەت و وەزیری ناوخۆ بۆ سەرۆكی یەكە كارگیریەكان بۆ هەندێك بواری تایبەتی رۆتینی رۆژانە  بەبێ گەرانەوه بۆ  پایتەخت،شۆركردنەوی دەسەلاتی وەزیرەكان بۆ بەریوبەری گشتیەكانی پاریزگاكان. بەپییی تایبەتمەندیان.
۹_دەرچواندنی یاساو بریار بۆ سودمەندبونی راستەوخۆ ی ئەو پاریزگاو قەزاو ناحیانەی كە سەرچاوە  سروشیەكانی وەك نەوت وغازو پێكهاتەكانی تری تێدایە ناكرێت دەبن سەرچاوەی  داهاتی گشتی بەبێ رەچاوكردن و گرنگی پێدانیان هەریەكە و بەپێی سروشتی  خۆی و ژمارەی دانیشتوانی.
 
۱٠_ھەموارکردنەوەی سەرجەم یاسای ئەو وەزارەتانەی کە کاری وەزارەتەکەیان مۆرکێکی خزمەتگوزاری« خدمی»یان ھەیە،  کە لە رابردودا بە نەفەسێکی مەرکەزی دەرچون و زۆربەی مادەکانیان پێچەوانەی یاسای ژمارە ٣ ی پارێزگاکانی ھەرێمە
بۆیە گرنگە  بە تایبەت گۆران و یە كێتی لە پیناو گە رانەوەی  دەسەلات  و داهات ۆ پاریزگاكان  و نه هیشتنی ناعەدالەتی جوگرافی  خەمی هاولاتیانی دەڤەرەكانی خۆیان بیت كاری جدی لەسەر ئەمە بكەن.

تێبینی: لامەركەزی هیچ پەیوەندی بە دوو  ئیدارەی نیە
پارێزەری راوێژكار