‎تێڕوانینی دەستووری و سیاسی سەبارت بە هەرێمبوونی پارێزگای سلێمانی

10/09/2020

چۆمان محەمەد

‎لە راستیدا دوو ئاڕاستەی جیاواز بۆ بابەتی پێكهێنانی هەرێمی تازە لەنێو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەیە  بەمشێوەیە:

‎ئاڕاستەی یەكەم: پێیان وایە، هەرێمی كوردستان بەپێی دەستوری عێراقی قەوارەیەکی دەستوری و یاساییە، لە مادەی 117 برگەی یەکەمدا وەک ھەرێمێکی فیدراڵ چەسپیوە و جێگیركراوە و دانی ناوە بە سنور و دەسەڵاتەكانی، ناكرێت یٔەم هەرێمە پاریزگایەكی لێیجیاببیتەوە وەك هەرێمێكی سەربەخۆ، بۆیە وا بانگەشە دەكەن  پێویستە سەرەتا هەمواری دەستوری عێراق بكریت پاشان بیر لە هەنگاوێكی وابكرێتەوە، كە یٔەمەش تاڕادەیەكی زۆر یٔەستەمە، یٔەم رایە  رێگری دەستوری دەبینن بۆ بە هەرێمبوونی  پارێزگای سلێمانی.

‎یٔاڕاستەی دووەم: پێیان وایە، دەستووری عێراق رێگەی بەوە داوە بەپێی مادەی 117 بڕگەی دووەمدا دانی ناو بەو هەرێمانەی تازە دروست دەبن، وەبەپێی یٔەحکامەکانی  ماددەی 119 زۆر بە رەهای (مگلق) رێگەی داوە و مافی بەخشیوە بە هەر پارێزگایەك یاخود زیاتر  هەرێمی تازە پێك بهێنیت بەیەكێك لەم دوو رێگەیە:

‎رێگای یەکەم: داواکاری دوو لەسەر سێی یٔەندامانی یٔەنجومەنی پارێزگای یٔەو پارێزگایەی دەیەوێت ھەرێم دروست بکات.

‎رێگەی دووەم: داواکاری دە لەسەدی دەنگدەرانی یٔەو پارێزگایەی دەیەوێت ھەرێم دروست بکات.

‎کە دەبێت لەھەردوو بارەکەدا راپرسی بۆ بەھەرێمبوونی پارێزگاکان لەناو دانیشتوانی پارێزگاکانی داواکاری بەھەرێم بوون بکرێت، پاشان لە یاسای پێكهێنانی هەرێمەكانی عیراق ژمارە 13ساڵی 2008 رێكارو رێوشوێنی تەواوەتی داناوە بۆ یٔەم بابەتە، سەربای یٔەوەی یاسای ناوبراو دیسان جیاكاری نەكردووە لە نێوان پارێزگاكانی هەرێم و خواروو ناوەڕاستی عێراق، بۆیە بە تێڕوانینی  خاكینە و یاسایانەی یٔێمە هەر پارێزگایەكی هەرێم دەتوانێت هەنگاو بۆ پێكهینانی هەرێم بنێت و رێگری دەستوری نییە، چونکە گەر رێگری هەبێت پێویستە بە دەقی دەستوری بنوسرێت، بەهۆكاری یٔەوەی یٔەمە بێبەشكردنی هاوڵاتیانە لە مومارەسەكردنی مافی سیاسی و دروستكردنی هەرێمی سەربەخۆ.

‎تێروانینی سیاسی:

‎بابەتی بەهەرێمبوونی دەڤەری سلیمانی و هەڵەبجە و راپەرین و گەرمیان كە كۆمەلێك رۆشنبیر لەم هەفتەیەدا بڵاویان كردۆتەوە و كەمپینی بۆ دەكەن و پرۆژەیان بۆ یٔامادە كردووە، بەهەرێمبوونی سلێمانی تازە و نامۆ نیە،  داخوازی و داواكاری  یٔامانجی رابردوی خەلك وبەشێك لە لایەنە سیاسییەكان بووە، چونکە واسەیر دەكرێت میكانیزم و دەرەچەیەكە بۆ دەربازبوون لەو نادادپەروەری و ستەمەی پارتی و پایتەخت دەرهەق بەم شارەی دەكات لەرووی یٔاوەدانی و یٔابووری و وەبەرهێنان و پرۆژەی ستراتیژی و سیاسی و رۆشنبیری،  چونکە زۆربەی كایەكان لە پایتەختدا قۆرخكراوە، سەرەڕای یٔەوەی هێزی بڕیار بەدەستی زۆنی سلێمانی  كە یەكێتی بووە نایٔیداری و گەندەڵ و دڵسۆز نەبون لە بەرەوپێشچونی یٔەم سنورەرو باوەریشیان بە خزمەتی راستەقینەی یٔەم ناوچەیە نیە، پاشان لەروی شایستەی داراییەوە بەپێی دەستور بودجەی دیاریكراویان پێدەدریت بۆ بەرێوەبردنی هەرێمەكە بەپێی رێژەی دانیشتوانەكەی یٔەمەش تارادەیەك رزگاربوونە لە قەیرانی قوڵی دارایی و  نەدان و دواخستنی موچە.

بە هەرێمبوونی سلێمانی لەرووی سیاسی نێودەوڵەتی و یٔیقلیمی زەمینە سازی و یٔامادەكاری دەوێت، رەزامەندی و لارینەبوونی یٔەمریكا یەكجار پێویستە،  گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا هەنگاوێكی پیشوەختەیە، بەتێڕوانین  و خوێندنەوەی  سیاسەتی یٔێستای یٔەمەریكا لەگەڵ پارێزگاریكردن و مانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستانە بەم شێوەیەی یٔێستا بونی هەیە، یٔەمەش رێگریەكی گەورەیە، سەرەڕای یٔەوەی بوونی توركیا و یٔێرانیش رۆڵ و جێ دەستیان لەناوچەكە زۆر كاریگەریان دەبێت.

‎مانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان و بەهێزبوونی حكومەتەكەی و بوونی سیستەمێكی سیاسی و یٔیداری دادپەروەر و یەكسان حكومەتیكی یەكگرتووی رەشید و خزمەتگوازاری دڵسۆز خواستی تاك بەتاكی كوردە، بەڵام  گەرهیچ چارەیەك نەما ناكریت بە بێ پلان و یٔامادكاری و هەڵسەنگاندنی پێشهاتەكان یٔەم پرسە باسبكرێت و هەنگاوی بۆ بنێرێت، سەرباری یٔەوەی كە یٔەم بژاردانە بەبێ حیزب و پارتی سیاسی هەنگاوێكی بێ دەریٔەنجام دەبێت، لە یٔیستادا راست وایە هەموومان كاركردن و فشارمان بۆ چەسپاندنی لامەركەزیەتی كارگیری و دارای راستەقینە بیت، لە هەرێم كە یٔەمە دەستەبەری هێنانەكایەی دۆخیكی یٔابوری و بوژانەوەی دادپەروەر دەكات بۆ سەرجەم ناوچەكان.