ئایا بەهەرێمبوونی پارێزگای سلێمانی لەئێستادا بژاردەیەكی دروستە ؟

03/05/2020

چۆمان محەمەد

 
زۆر قسە لەسەر چەند زاراوەیەك دەكرێت، بۆ بەرێوەبردن ،ناوبەناو دەبێتە كەرەستەی راگەیاندن و ئامانجی لایەنە سیاسیەكان ،هەر هێزەو بە شیوازو تۆنێك وكاتێك قسەی لەسەر دەكات لەنمونەی ( سەربەخۆی وبابەتی ریفراندۆم،بەهێزبونی حكومەتی هەریم مانەوەی قەوارەی هەرێم و یەكپارچەی ،دوو ئیدارەی ،لامركزی،دواترینیان پرسی بەهەرێمبونی  دەڤەری سلیمانی و هەلبجەو راپەرین و گەرمیان)
پرسی بە هەرێمبون و لەنێویاندا بەهەرێمبونی سلێمانی  تازە و نامۆ نیە ،مافی دەستوری و یاسای هەمو پارێزگایەكە بەپییی دەستوری هەمیشەی عێراق،، داخوازی و داواكاری  ئامانجی رابردو خەلك ولایەنەسیاسیەكان بوەلە زۆنی سلێمانیدا، میكانیزم و دەرەچەیەكە بۆ دەربازبون لەو نادادپەروەری و ستەمەی پارتی و پایتەخت دەرهەق بەم شارەی دەكات لەروی ئاوەدانی و ئابوری و وەبەرهێنان و پرۆژەی ستراتیژی و سیاسی و رۆشنبیری، زۆربەی كایەكان لە پایتەختدا قۆرغكراوە،سەرەرای ئەوەی هێزی بریاربەدەستی زۆنی سلیمانی  كە یەكێتی  بوە نا  ئیداری و گەندەل و دڵسۆز نەبون لە بەرەوپێشچونی ئەم سنورەرو باوەریشیان بە خزمەتی راستەقینەی ئەم ناوچەیە نیە،پاشان لەروی شایستەی داراییەوە بەپێی دەستور بودجەی یاریكراویان پێدەدریت بۆ  بەرێوەبردنی هەرێمەكە بەپێی رێژەی دانیشتوانەكەی ئەمەش تارادەیەك رزگاربونە لە قەیرانی قوڵی دارای و  نەدان و دواخستنی موچە،بەلام  پرسی بە هەرێمبون مایەی  نەنگی و عەیب شەرم و دودڵی ترس نیە،حق وایە هەركات زەمینە لەبار بو ،رێگە چارە نەما لە گەل پارتی  بۆ دابەشكردنی دەسەلات لە چوارچێوەی حكومەتی هەرێم،رەزامەندی و لارینەبونی ئەمریكا وەرگیرا  گفتوگۆ لەگەل بغداد كراجاری بۆ بدرێت و هەنگاوی بۆ بنێرێت ،كە بەتێروانینی ئێمە لە ئێستادا ئەمریكا لەگە ل پارێزگاریكردن و مانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستانە بەم شێوەیەی ئێستا بونی هەیە،ئەمەش رێگریەكی گەورەیە ،سەرەرای ئەوەی بونی توركیا وئێرانیش  رۆڵ و جێ دەستیان لەناوچەكە  زۆر كاریگەریان دەبێت.
هەرێمیی كوردستان بەپێی دەستوری عێراقی قەوارەیەکی دەستوری و یاساییەو لەمادەی ١١٧ برگەی یەکەمدا وەک ھەرێمێکی فێدرال چەسپیوە و جێگیر كراوە، بڕگەی دووەمی ھەمان ماددە رێگەی بەوە داوە کە ھەرێمی تر  بەپێی ئەحکامەکانی ئەم دەستورە پێکبھێنرێت کاتێک ماددەی ١١٩ بەدوو برگەو بەدوشێواز ئەو مافەی داوە بەھەر پارێزگایەک یان زیاتر بۆ بنیادنانی ھەرێم:
رێگای یەکەم: داواکاری دولەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای ئەو پارێزگایەی دەیەوێت ھەرێم دروست بکات.
رێگەی دووەم: داواکاری بیست لەسەدی دەنگدەرانی ئەو پارێزگایەی دەیەوێت ھەرێم دروست بکات.
کە دەبێت لەھەردو بارەکەدا راپرسی لەسەر بۆ بەھەرێمبونی پارێزگاکان لەناو دانیشتوانی پارێزگاکانی داواکاری بەھەرێم بون بکرێت،وە لەیاسای پێكهێنانی هەرێمەكانی عیراق ژمارە ۱۳ سالی ۲٠٠۸ رێكارورێوشوێنی تەواوەتی داناوە بۆ ئەم بابەتە،
مانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان و بەهیزبونی حكومەتەتەكەی و بونی سیستەمێكی سیاسی و ئیداری دادپەروەرو یەكسان  حكومەتیكی یەكگرتوی رەشید خواستی  تاك بەتاكی كوردە،بەلام مانەوەی دۆخی حكومرانی  و گەندەلی و نادادپەروەری  شكستهینان لە پیشرەوكردن و بەرێوەبردنی وڵات بەیەك چاو ،سەیرنەكردنی ناوچەكانی كوردستان  بەیەكسانی و وەك یەك و كۆتای نەهێنان بەو شێوازی ململانێ بێ سنوری ئاكارو  بێ مانایەی یەكێتی و پارتی  ،لەم كاتەدا دەست بردن بۆ ئەم جۆرە بژاردانە رەخنەو ناپاكی و عەیە بەدوای خۆی ناهێنێت.بەلامناكریت بە بێ پلان و ئامادكاری و هەلسەنگاندنی پێشهاتەكان ئەم پرسە باسبكرێت و هەنگاوی بۆ بنێرێت  ،چونكە دور نیە چارەنوسی پاریزگابونی سلیمانی  لە ریفراندۆم خراپتر بێت بۆ كوردستان و ئەم ناوچەیە،هەرچەدە یەكێتی نیشتیمانی  ئامانجی رستەقینەی خزمەت ئەم ناوچەیەو پرسی نادادپەروەری نیە دەرهە ق بە سلیمانی دەكرێت چونكە لەرابردو  و ئێستاش دەسەلاتی گەر رەها نەبێت زۆرینەی لایە ،وە  ئەم تیروانینەی پارتی بۆ ئەم ناوچەیە تازە نیە لە مێژە یەكێتی  ئەمە  دەزانێت بۆیە وروژاندنی ئەم پرسە لەم سات و كاتەدا لەلایەن یەكێتی لەبنەراتدا زەمینی نیە و ئامادەكاریو كاری پیشوەختەی بۆ نەكراوە ،تەنها لەچوارچێوەی فشار دەردەكەوێت لە پارتی و حكومەتەكەی بەرێز مسرور بارزانی.
چۆمان محمد
پاریزەری راوێژكار
۳/٥/۲٠۲٠