بۆچون و تێروانینمان بۆ لامەركەزیەت

19/01/2021

چۆمان محەمەد


بەكورتی
‎1_ لامەركەزیەتی راستەقینە لەدیدی ئێمەدا مۆدێلێكی نوێی حوكمڕانیە بۆ كارئاسانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەرشانی حكومەت، تایبەت نیە بەجێگەو پارێزگایەكی دیاریكراو وخوێندنەوەی سیاسی، بەڵكو پڕۆژەیەكی نیشتمانی پیرۆزە بۆ حوكمڕانی هەموو پارێزگاكان بەبێ‌ جیاوازی.


2_ ئێمە وای دەبینین كەپایەكانی لامەركەزیەت گەر بەیاسا بچەسپێت ئەوا بەهێزترو پتەوترو كاریگەرترە وەك لەبڕیارو پەیڕەوی ئەنجومەنی وەزیران.


3_ پێیمان وایە پەیكەری ئیداری و حوكمڕانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەكات بەپێی یاساكانی پەرلەمانی كوردستان بەرۆحیەتێكی مەركەزی نوسراون، بۆیە پێویستە هەمواری پارێزگاكان ژمارە ٣ ساڵی ٢٠٠٩ گشتگیرو چڕبێت وزۆر بواربگرێتەوە بەجۆرێك چارەسەری ئەو دەسەڵاتە مەركەزیانە بكات كە بۆ وەزارەتەكان دیاریكراوە.


4_ باوەڕی تەواومان بەدابەشكردنی دەسەڵاتەكان هەیە بۆ سەرجەم یەكەئیداریەكانی پارێزگاكان و بەڕێوەبەرە گشتیەكان وە بەقەزاو ناحیەكانیشەوە، ناكرێت دەسەڵات تەنها شۆڕبكرێتەوە بۆ سەرۆكی یەكەی ئیداری پارێزگاكان.


5_چەمكی چاودێری بۆ پرسی لامەركەزیەت بەبابەتێكی یەكجار گرنگ دەبینین، چونكە گەر دەسەڵات دابەشبكرێت و چاودێری كارابونی نەبێت، دەروازەیەكی گەورەیە بۆ دەركەوتنی گەندەڵی و كاری نایاسایی، بۆیە بەهێزكردنی رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگاكان وچاودێری حكومەتی هەرێم پێویستی باشتر بەڕێوەچوی پرسی لامەركەزیەتە.
6_ لامەركەزیەت یەكێكە لەدەرەچەو دەروازەی تێپەراندنی قەیرانەكان و نەهێشتنی ناعەدالەتی جوگرافی .


7_لامەركەزیەت یەكێك بوە لە كارنامەی حكومەت بەداخەوە هەنگاوی كرداری بۆ نەنراوە وانزیك دەبینەوە لە دوو ساڵی تەمەنی كابینەي حكومەت.