هەنگاوەكانی دوای دەرچونی یاسای چاكسازی

28/01/2020

چۆمان محەمەد

شەقامی هەرێمی كوردستانی دابەشی دوو بۆ چون كرد، ڕایەكیان پێیان وابوو كەئەمە دەستێكی گۆڕانكاری و قۆناغی چاكسازییە، بۆیەكەمجارە پەرلەمانی كوردستان، دەست ببات بۆ كەمكردنەوەی خانەنشینی پلە باڵاكان بە خانەنشینی پەرلمانتاران نیشتەوە، وە چەند مادەو بڕگەیەكی تێدایە گەر جێبەجێ بكرێت سودی دەبێت، بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی دارایی بۆ كۆی گشتی ، ڕای دووەم لەسەر یاساكە بە ئەندازەیەك ڕەخنەی دەگرد وە پڕۆژەكەیان بە خۆڵ كردنە چاو خەڵك و وە بەلاڕێدانی چاكسازی ڕاستەقینە ناوزەند دەكرد، و پێیان وابوو پڕۆژەكە نەیتوانیوە خانەنشینی باڵا نەهێلێت و باسای موچەی پاشەكەوت كراویان نەكردووە و گەندەڵیەكیانی كومرگ و چەند پرسێكی تری گرنگیان فەرامۆش كردووە، 


لەنێوان ئەم دوو ڕایەدا دەكرێت  خوێندنەوەیەكی  واقیعی بۆ ئەم پڕۆژە یاسایە بكرێت، كە دەستێكی قۆناغی چاكسازی بووە , ناكرێت پلەی چاكسازیەكە زۆر گەورە بكرێت چونكە ئەم پرۆژە یاسایە لە شێوەی ڕێخستنەوەی خانەنشینی و چەند پرسێكی تردا خۆی دەبینێتەوە، بەڵام بێ هودە كردن و بەكەم سەیركردنی هەنگاوێكی لەم چەشنە، نادادیەو ستەمی تێدایە و مەرامی تری لە پشتەوەیە، چونكە چاكسازی ناكرێت تەنها لە یاسایەك و دۆخێكدا كوردت بكەینەوە، بەپێچەوانەوە چاكسازی بابەتێكی ڕێژەییەو هەنگاو بە هەنگاو دێتە بوون,جیبەجیكردنی یاساكە دەستەبەری بەگژاچونەوەی گەندەلی و چاكسازیەوگرنگە  كاری جدی بكرێت بۆ جیبە جێكردنی ئەم یاسایە, پاشان  پێویستە ئەم پرۆسەیە چاكسازی بەردەوامی هەبێت ,بە كۆمەڵێك بوارو ئاڕاستەی جیاواز و ئەو بیرۆكەیە برەوپێبدرێت و بێتە دروشمێكی گەورە ,دروشمێك  هەرێمی كوردستان لە قۆناغی كۆتای لێواری داڕمان و لێكترازان و نەگبەتی و گەندەڵی سەرجەم سێكتەرەكاندایە، گەر دۆخەكە وابڕۆن هیچ چارەیەك نامێنێت و واقیعەكە لە ژێر كۆنترۆڵ دەردەچێت، ژیانی مرۆڤ، سەروەری یاسای و بەهای كۆمەڵایەتی و شیرازەی كۆمەڵگا لە مەترسی لە ناوچوندایە.


چاكسازی و بواری نەوت
پرسی نەوت بەشێكی ناڕوون و نا شەفافە, و نازانرێت  داهاتەكەی بە چ میكانیزم بۆ كێ دەبێت، نەوت لە كوردستان بۆتە میحنەت و ناخۆشی، هاوڵاتیانی هیچ كات سودمەند نەبوون، حكومەت و دەسەڵاتداران زۆر بە نهێنی ئەم بابەتەیان هێشتۆتەوە، بۆیە گرنگە قۆناغی چاكسازی لە پێشینەدا ئەم بوارە بگرێتەوە، هەرچی زووە كاربكرێت بۆ دانانی سەرۆكی سندوقی داهاتە نەوتیەكان و دروست كردنی ئەو دەستەیە، بۆ ئەوەی بزانرێت پارەی نەوت چیلێ     بكرێتە ناو ئەو دەستەیە كە ئەمەش هەنگاوێكی باش ئەمانبات بەرەو شەفافكردنی كەرتی نەوت و ئاگاداری گرێبەستەكان دەبێت.


چاكسازی و یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ بواری چاكسازی!!! 
یەكێك لە بنەماكانی ڕێكەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان بۆ بەژداری لە حكومەت ئەنجامدانی چاكسازی و دروست كردنی یاریدەرێتی سەرۆكی حكومەت بوو بۆ كاروباری چاكسازی، بەڵام بو داخەوە تا ئێستا هیچ هەنگاوێك نەنراوە بۆ ئەوەی یاسایەكی بۆ دەرچوێنرێت، كەیەكێك لەو رەخنانەی كە ئاراستەی پڕۆژەی چاكسازی كرا دەبوو لە یاساكەدا باسی ئەم بابەتە بكرایە دەسەڵات و ئەركەكانی دیاریبكرایە، خۆگێل كردن و خۆ دورخستنەوە لەم پرسە ڕێكەوتی بزوتنەوەی گۆران و پارتی لاواز دەكات و ئەنجامدانی چاكسازی ڕاستەقینە هێواشتر و لاوازتر دەكات.


چاكسازی و خانەنشینی سەرجەم چین و توێژەكان.
هەرچەندەناونیشانی یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و موچە چەند پرسێكی تری لەخۆگرتووە،بەڵام لە ناوەڕۆكدا خانەنشینی پلە باڵاكان تە ركیزی خراوتەسەرو گرنگی پێدراوە, باسی چین و توێژەكانی تر نەكراوە هیچ بنەماو پێوەر و پارەدیاری نەكراوە كە چۆن و كەی خانەنشین دەبن و دەیانگرێتەوە بۆیە چونكە ئاشكرایە نایەكسانی و نادادپەروەری یەكجار گەورە هەیە لە خانەنشینی فەرمانبەران و چین و توێژەكان، پێویستە یەك یاسا وەك یاسای خانەنشینی یەكگرتوی عیراقی خانەنیشینی فەرمانبەران لەخۆ دەگریت, داوادەكەین پەرلەمانتاران فشار بكەن لە حكومەت و خودی هۆشیاری ڕۆتینات هەبێت لە كارپێكردنی نوێ دەرچوێنن .


چاكسازی قاچاخچێتی مەەرزەكان و دەروازە سنوریەكان!!!
لە ئێستا كوردستان مەەرزەكان و دەروازە سنوریەكان  بەرۆژی ڕووناك و بەبێ حساب كردن بۆ پرسی گومرگ و چاودێری و كوالێتی كۆنترۆڵ هێزی چەكدار ,هێلكەو دوگ و جگەرە و مشروب دێتە كوردستان, بەبێ ئەوەی بزانن شیاوە بۆ بەكارهێنانە، هیچ بڕە پارەیەكی گومرگ بدرێت كە ئەمە زیانە بۆ داهاتی وڵات و زیانە بۆ تەندروستی تاك بەتاكی كۆمەڵگامان كەئەمە پێویستی بە هەنگاوی بەپەلە و جدی هەیە حكومەت بێتە خەت و پەرلەمانتاران بەوردی چاودێری ئەم سێكتەرانە بكەن، لەڕابردوودا لە دەروازە سنوریەكان بە ناڕوونی و پارە نەئەچووە حسابی حكومەت، ئێستا قاچاخچێتی بە ئاشكرا دەكرێت.


چاكسازی و باج و رسومات
 دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان بە چەشنێكە بەس هەڵمژینی هەوا ماوە باجی لەسەر دابنێت، زیادكردنی باج  لە كابینەی ڕابردووی نێچیرفان بارزانی, بە نایاسای و بە بێ گەرانەوە بۆ پەرلەمان هەستا بە زیادكردنی باج و رسومات لەسەر زۆربەی زۆری چالاكیەبازر گانیە جۆراو جۆرەكان ,لە سادەترین بابەت كە هەلواسینی تابلۆیە بۆ زیادكردنی كری هاتوچۆ و ژینگە و سالانەو غەرامەی مروری و باجی كۆمپانیاكان,كە بە نایەكسانی و نادادپەروەری و بونی هیچ پیوەریك سەپینراوە , ئەمەش وایكردوە جولەی بازار و چالاكی بازرگانی بەرەو پوكانەوە بروات و هاندانی هاولاتیان و تاك نەمینیت بۆ بە خاوەنبونی پرۆژەی بازرگانی,كە پێویستە پەرلەمانتاران فشاری جدی بكەن و رۆلی چاودیری بگیرن لەسەر حكومەت ,تاوەكو ناچار بكریت بە رێكخستنەوە و چاو پیاخشانەوە بە باج و رسومات و دانانی بنەما پیوەری گونجاو لە خزمەت فراوانكردن و بوژانەوەی بازاردابیت,ناكریت ئەم بابەتەش فەرامۆش بكرێت.


چاكسازی و داهاتەكان::::
داهاتە جۆراو جۆرەكان لە كوردستاندا بە نەوت و سەرچاوە سروشتیەكان و داهاتی ناوخۆ و باج و رسوماتی هاولاتیان كە دەبنە پێكێهینانی داهاتی هەرێمی كوردستان, تەواو ناشەفاف و نارونن,نازانریت ژمارەی راستەقینەیان چەندەو بۆ كۆی دەچیت و چی لێ دیت,ئەمەش دەروازەیە بۆ گەندەلی و بەهەدەردانی پارەی ولات,پیویستە بۆ ئەم بابەتەش پرۆّژە یاسا ئامادەبكرێت.


چاكسازی ویاسای بودجە:::
بۆ ماوەی حەوت سالە هەریمی كوردستان یاسای بودجەی نیە,حكومەت یاسای بودجەی نەناردۆتە پەرلەمان,پرلمانی كوردستانیش بێ دەنگ و بێ هەلویستن ,هەرچەندە لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان ئەوە جێگیر كراوە و حكومەت پابەند كراوە كە مانگی 11 هەمو سالیك پرۆژە یاسای بودجە بنێرنە پرلمان,نەناردن و دەرنەچواندنی یاسای بودجە دریژە دان و بەردەوامی دانە  بە سیاسەتی تالانكاری و بەهەدەردانی پارەی ولات بێ چاودیری و ناعەدالەتی جوگرافی كە دەرهەق بە شارەكان دەكرێت,بۆیە ئەركی پەرلمانتاران و لایەنە سیاسیەكان بە جدی كار لەسەر ئەم بابەتەش بكەن.