14/11/2020
ئەوەی لە پەرلەمانی
عێراقدا بۆ دەرچواندنی یاساكە رویدا ،چاوەروانكراو
بو درەنگ بێت یا زوو روبدات،زۆر لە میژە هاوار دەكریت بۆ ریكخستنی پەیوەندیمان لەگەل
بغداد بەلام بێ هودە بوە،ئەوەی گرنگە بوترێت ئەم خالانەن:
۱_ئە و مادەیەی لە یاسای تمویل عجز
المالی جێگیرکراوە دژی کورد نیە بەپێچەوانەوە
مادەیەكی تەواو دەستوری و قانونیە و خاتری
کوردیشی زۆر تێدایە دو دەرفەتی هێشتۆتەوە بۆ گفتوگۆی حكومەتی عێراق و هەرێم ، ناکرێت
ئیمە نەوت و غاز بفرۆشیین و داوای موچەش
لە بەغداد بكەین بەبێ جێبەجێكردنی ئەركمان. ئەوەی جێگەی مەترسی جدیە لەم بڕیارە
پێشێلکردنی پرەنسیپی تەوافوقە کە عراقی دوای ٢٠٠٣ ی لەسەر بنیاتنراوە، کەدەکرێت لە
داھاتودا تەواوی مافەکانی کورد لەعێراقدا لاببرێت یان کۆت و بەند بکرێت بە یاسا و
بە دەنگی زۆرینە ،واتا بنەمای زۆرینە و كەمینە دەستپێكێكی مەترسیدارە بۆ دۆخی عێراق.
۲_بەپێی بریاری دادگای الاتحادیش سەرۆكی
كۆمار مافی ڤیتۆی نیە لەگیرانەوەی یاساكە بۆ پرلمان،بۆیەچەندین رێگەو میكانیزم هەیە
بۆ رێكەوتن لەگەل بغداد ،ئیستاش فرسەت وهەلی راستكردنەوەی هەڵەكانمان هەیە.
۳_مانگێكی تر شەری بودجەی سالی داهاتوە لەنێو
پەرلەمانی عێراق،پیویستە لەئیستاوە بە جدی روئیا و پلان هەبێت بۆ خۆئامادەكردن بۆ
ئەو پرۆژە یاسایە،بە ئامانجی ئەوەی توشی ئەم كیشانە نەبین كە لەم یاسایە توشمان
بوو،بۆیە ئیستاش دەرفەت ماوە بۆ ئەنجامدانی هەنگاوی دروست و خەمخۆرانە.
٤_حكومەتی هەرێم ودەسەلاتدارانی هەرێم بە تایبەت یەكیتی و پارتی ئەم سیاسەتی لەگەل
بغداد پەیرەوی دەكەن زیانمەندی یەكەم هاولاتیانی ئەم هەرێمەیە ،ئیستاش درەنگە نیە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لەو سێكتەرە
گرنگانە،كە حق وابو خەمەكە موچە و دابینكردنی
بژێوی بێت بە هەر رێگەیەك بێت،ئەم كیشانە پەیوەست نین بە ئاسایش و قەوارەی هەرێم.
٦_حكومەتی هەرێم كەئامادە نیە نەوت و نیوەی داهاتی دەروازەی سنوریەكان و گومریەكان رادەست بكات وەك رێكەوتن كراوە لەسەری،چۆن چاوەروانی ناردنی
پارەی حكومەتی فیدرالە.ئەمە پێدانی پاساوە بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق پارە نەنێرێت.
۷_هۆكاری رێكنەكەوتن لەگەل كۆمپانیای سۆمۆ و رادەستنەكدنی
داهاتی گومرگ و دەروازە سنوریەكان بۆ چەوریی پاروی ئەم سەرچاوانەی داهاتە و پركیشەی
و هەستیاری و مەترسیدای ئاشكرانەكردنی زانیاریەكانی پشت ئەم مەلەفانەیە.
۸_ڕووداوەکان و دۆخی سەختی دارای و مایەپوچی
حكومەت و قەرزاری و كۆرۆنا و كەمبونەوەی هیزو
قورساییمان فەرزی دەكات و پێیمان دەڵێن ئیتر کاتی هاتووە ، داهات و سەرمایە ناوخۆییەکان ئاشكرا بكەین و خاوەنی راستەقینەی حكومەت بێت.
کات هاتووە پڕۆسەی
چاکسازی ڕاستەقینە ئەنجام بدرێت،دەنا رۆژ بەرۆژ دۆخەكە ئالۆزتر و خراپتر دەبێت بێ
متمانەی و تورەی خەلكیش تا دێت زیاتر دەبێت.