09/10/2019
تیۆری پیلانگێری، فه‌لسه‌فه‌ی مێژووی هاوچه‌رخی توركیایه..
شه‌ریف ماردین(انتخابی،1390 :230)
تۆفانی كانزا ناوونیشانی ئه‌و كتێبه‌ی بۆراك تۆرنا و ئۆرون ئۆچاره كه له‌ساڵی(٢٠٠٤)بڵاوكرایه‌وه و له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا (٤٥٠) هه‌زار نۆسخه‌ی لێ فرۆشرا. ئه‌م كتێبه له ژێر كاریگه‌ری گوتاری وه‌همی پیلانگێری(paranoid) باس له هێره‌ش و پیلانی ئه‌مریكا له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ توركیا له پێناو خاپووركردنی سیمبۆله‌كانی نه‌ته‌وه‌ی تورك ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر له ده‌رنجامدا تورك به یارمه‌تی یه‌كرێزی و غیرەت و نەتەوەپەرستی تورکی به سه‌ر پیلانهكانا سه‌رده‌كه‌وێت.
تۆفانی كانزا ناوونیشانی ئه‌و كتێبه‌ی بۆراك تۆرنا و ئۆرون ئۆچاره كه له‌ساڵی(٢٠٠٤)بڵاوكرایه‌وه
به‌رهه‌می ئه‌م كتێبه و چه‌ندین كتێب و فلیمی دیكه، بەرجەستەبوونی گوتاری دژه رۆژئاوایی و هەروەها گوتاری وه‌همی پیلانگێری ئه‌وروپا لە رێگەی كورد و ئه‌رمه‌نه بۆ سه‌ر ئاسایش توركیابوو.
ئه‌م به‌رهه‌مانه له لایان سیاسه‌تمه‌دارانی ئاكپارتییه‌وه پێشوازی سه‌یری لێ كرا بۆ نموونه به وته‌ی موراد بێتكین، وتارنووسی رۆژنامه‌ی رادیكاڵ، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و بەرپرسانی ئه‌رته‌ش و ئه‌ندامانی باڵای ده‌وڵه‌ت ئه‌م كتێبه‌یان به وردی و له‌و په‌ڕی حه‌زه‌وه خوێندبووەوە(انتخابی،1390 :337 )
ره‌نگه پرسیاری سه‌ره‌كی لە ئیستەدا ئه‌وه بێت بۆچی ئاكپارتی كهوتهوهته باوه‌شی گوتاری وه‌همی پیلانگێری و ده‌یه‌وێت ئه‌م گوتاره ببێته به‌شێك له گوتاری زاڵی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا و پرسیاری گرنگتریش ئه‌وه‌یه ده‌رنجامی زاڵبوونی ئه‌م گوتاره چییه و ئایا ئه‌كرێت دژاییه‌تی توركیا له گه‌ڵ ئەمریکا و پێش‌گرتن بە دامەزران و ئیدارەی کانتۆنەکانی رۆژئاوا و هەوەها جەختکردن لە سەرکڕینی سیستەمی بەرگری ئێس ٤٠٠ لەم روەووە خوێندنەوەی بۆ بکرێت و پرسیار سەرەکی تر ئەوەی ئەرێ ئەمریکا و رۆژئاوا سەرەڕای ئاگاداری لە گوتاری دژەرۆژئاوایی ئەردۆغان، ئیزنی سڕینەوەی رۆژئاوا وەک تاکە هێزی سیکولاری ناوچەکە بە ئەردۆغان ئەدات؟
ئه‌م یادداشتە وه‌ك وڵامدانه‌وه و باسكردن ئه‌م چەند پرسیاره، پێوایه و له‌و بڕوادایه، جیا له‌وه‌ی توركیاش وه‌ك وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه به‌رده‌وام له ژێر كاریگه‌ری گوتاری پارانۆیادا بووه و ئه‌ساسه‌ن ئه‌م گوتاره لە غیابی سیاسەتی عەقڵانی بوه‌ته به‌شێك له كلتووری رۆژهه‌ڵاتی ناوەراست بۆ خوێندنه‌وه‌ی كێشه و قه‌یرانه‌كانیان. ئه‌ردۆغان بۆ ده‌ربازبوون له په‌رچه‌كرداری نه‌یاران و هه‌روه‌ها سه‌لماندنی بیرۆكه‌ی ئیسلام سیاسی و سولتانیزم له كۆمه‌ڵگه‌ی سیكۆلاری توركیا، حه‌زی خۆی له زاڵبوونی ئه‌م گوتاره ناشارێته‌وه.
دژایەتی رۆژئاوا و نزیكبوونه‌وه له وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت رووسیا ئه‌گه‌ری به هێزكردنی به‌ره‌ی تایفی و مه‌زهه‌بی و وه‌ستانی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی له نێوان كورد و ده‌سه‌ڵاتی توركیا و به گشتی به‌رده‌وامی قه‌یران له توركیا، ده‌توانن به‌شێك له ئه‌نجامه‌كانی زاڵبوون و زاڵكردنی ئه‌م گوتاره بن و لێره‌وه دوور نییه سه‌ركه‌وتنی رۆژئاوا به به‌شێك له پیلان بزانێت و بۆ دژاییه‌تی ئه‌م پیلانه وه‌همیه بكه‌وێته په‌رچه‌كرداری كوێر و ناعه‌قڵانی و ره‌نگه بكرێت جارێکی دیکە بیر لە هێرش بۆ سەر رۆژئاوا و داگیرکردنی بکاتەوە.
ئه‌ردۆغان پاش سه‌ركه‌وتنه به‌راییه‌كانی سیاسه‌تی ئابووری ئاكپارتی و پێشوازی خه‌ڵكی توركیا له‌و سیاسه‌ته، كه‌وته داماڵین و ڕاماڵینی به‌شێك له سیاسه‌ته سێكۆڵارهكانی كه‌مالیزم
ئه‌ردۆغان پاش سه‌ركه‌وتنه به‌راییه‌كانی سیاسه‌تی ئابووری ئاكپارتی و پێشوازی خه‌ڵكی توركیا له‌و سیاسه‌ته، كه‌وته داماڵین و ڕاماڵینی به‌شێك له سیاسه‌ته سێكۆڵارهكانی كه‌مالیزم و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به باشی به‌شێك له ئه‌فسه‌رانی ئه‌رته‌شی وه‌فادار به سونه‌تی كه‌مالیزمی له ده‌سه‌ڵات دوورخستووه و ته‌نانه‌ت زیندانیشیانی كرد. سه‌ركه‌وتنی سیاسیه‌تی ئابووری و دژاییه‌تی كه‌مالیزم، ئه‌گه‌ری پرچهكرداری زۆر به هێزی لێ ئه‌كه‌وته‌وه و لێره‌دا بۆ پێش‌گرتن له كاردانه‌وه‌ی سیاسه‌تی دژاییه‌تی سێكۆلارێزم، ئه‌ردۆغان سیاسیه‌تی وه‌همی پیلانگیری و دوژمن سازی وەهمی گه‌رته به‌ر و كهوتهوتە دژایه‌تی و تاوانباركردنی به‌ره‌ی فه‌تحۆلا گوله‌ن و ده‌كرێت له‌م ئاراسته‌وه هۆكاری دژاییه‌تی ئه‌ردۆغان بۆ گوله‌ن خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
ئه‌ردۆغان پاش سه‌ركه‌وتنی له هه‌نگاوی دووهمیشدایه كه هه‌نگاوی گۆڕێنی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات و به ئیسلامیكردن بووه كه‌وته دژاییه‌تی رۆژئاوا و بۆ لێدانی له گوتاری زاڵی سودی له تیۆری وه‌همی پیلانگیری وه‌رگرت. نووسه‌ری ئه‌م دێرانه پێوایه سیاسه‌تی نزیكبوونه‌وه‌ی ئاكپارتی له كورد و ده‌سپێكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌بێت له م روانگه‌یه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت. به ده‌سهێنانی ده‌نگی پێویست له ناوچه كوردنیشینه‌كان، یه‌كریزی رێژه‌یی بۆ ئه‌نجامی گۆڕانی سیسته‌م و هاوڕاكردنی كورد بۆ پرۆژه‌ی به ئیسلامكردنی توركیا و زاڵكردنی گوتاری سولتانیزم. به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وتنی ئاكپارتی له هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی ئه‌م دواییه شارەدارییەکان ئه‌م خه‌ونه‌ی ئه‌ردۆغانی تووشی كێشه و گرفتی سه‌ره‌كی كرد و به واتاییه‌ك له گه‌یشتن به خه‌ونه دووری خسته‌وه و دیاره کورد رۆڵی سه‌ره‌كی بوو له سه‌رنه‌كه‌وتنی و لێره‌وه ئه‌كرێت بڵین جیا لەوەی ئه‌م پرۆسه‌یه واته پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی ئاكپارتی زۆر له‌رزۆكه و توڵە سەندنەوە لە کورد بوەتە بەشێک لە کەڵکەڵە و سیاسەتی سەرەکی ئەردۆغان و لەو پێناوەدا پرسی رۆژئاوا دەتوانێت چەند دەسکەوتی هەبێت بۆ ئەردۆغان، هاوڕاکردنی بەشێک لە رەگەزپەرەستەکان و هەروەها تۆڵەسەندنەوە لە کورد و لە دەرنجامیشدا درێژەدانی سیاسەتی دژە رۆژئاوایی.
رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ناوچه‌كه و به تایبه‌ت رۆژئاوا وا پیشان ئه‌دات هێشتا ئه‌و گوتاره واته گوتاری وه‌همی پیلانگێری له سیاسه‌تی ئاكپارتی گوتاری زاڵه
رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ناوچه‌كه و به تایبه‌ت رۆژئاوا وا پیشان ئه‌دات هێشتا ئه‌و گوتاره واته گوتاری وه‌همی پیلانگێری له سیاسه‌تی ئاكپارتی گوتاری زاڵه و رووکردنەوە لە رووسیا بۆ دەسخستنی سیستەمی بەرگری ئیس ٤٠٠ هەر دەکرێت لەم ئاراستەوە خوێندنەوەی بۆ بکرێت، بێگومان زاڵبوونی ئه‌و گوتار ده‌رنجامی سه‌لبی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه لێره‌دا وه‌ك گرنگترینی ئه‌م ئه‌م ده‌رنجامانه ده‌كرێت ئاماژه به چه‌ند نموونه‌ی خواره‌وه بكه‌ین: پچڕانی په‌یوه‌ندی مێژوویی توركیا و رۆژئاوا و داخرانی ده‌روازه‌ی چۆنه ناوه‌وه‌ی توركیا بۆ بازاری هاوبه‌شی ئه‌وروپا، ژیانه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی دژاییه‌تی كهماییهتیهكان و به تایبه‌ت كورد وه‌ك ئامرازی پیلانی وڵاتانی ناوچه‌كه و دوژمنانی سه‌ره‌كی توركیا و گرینگ تر لە هەمووی دژاییەتی ئەمریکا.
بەم وەسفە ئیستا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا، سەرەڕای لایەنگری ئەردۆغان لە گوتاری دژەرۆژئاوایی و دژە ئەمریکایی مۆڵه‌ت ئەدەن تورکیا بە ئاسانی کوردستانی رۆژئاوا وەک تاکە هێزی سیکولار و خاوەن بەرژەوەندی هاوبەش لە نێو بەرێت؟
بۆ وڵامدانەوە ئەم پرسیارە سەرەکییە دەکرێت سەرەتا ئاماژە بە سێ خاڵی ئەساسی بکرێت یەکەم سیاسەتی چەپ و تا رادەیەک دژە ئەمریکا و دژە رۆژئاوا و بە گشتی دژە دونیای سەرمایەدارییە پ.ک.ک و پەیەدە، دووەم کارتی هاندانی دووبارەی ئاوارەکان بۆ ئه‌وروپا و سازکردنی دوبارەی قەیرانی ئینسانی و ماددی لایان ئەردۆغانەوە و سێهەم سیاسەتی بازرگانانەی ترامپ.
پێناچێت ئەو ناوەندانە قەت مۆڵه‌ت بدەن تورکیای ئەردۆغانی دژە رۆژئاوا و دژە ئەمریکا لە ناوچەکەدا ببێتە دەسەڵاتی زاڵ
ئەم سێ خاڵە ئەگەری بێ دەنگی وڵاتانی ئه‌وروپی و ئەمریکا لە ئاست هێرشێ ئەردۆغان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بە هێزدەکات و دوورنییە ئەردۆغان بە هەر شێوازێک بووبێت بۆ هێرشکردنەوە سەر رۆژئاوا پاشگەز نەبێتەوە، بەس لە بیر نەکرێت دەمێکە وڵاتانی رۆژئاوا لە گوتاری تەواو دژە رۆژئاوایی ئەردۆغان ئاگادارن و باش دەزانن بەهێزبوونی ئەردۆغان واتە بەهێزبوونی رووسیا و دروستکردنی مەترسی جیدی بۆ ئاسایشی وڵاتانی ئه‌وروپی و خاڵی دیکە ئەوەیە، لە ئیستادا وڵاتانی ئه‌وروپی گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتە بۆ یەکجاریش بووە، پێویستە دژی ئەو کارتەی ئەردۆغان واتە هەڕەشەی شەپولی ئاوارەکان بوەستنەوە و گرنگ تر ئەوەی راستە ترامپ قسەدەکات بەس ئەوە ناوەندەکانی بریار و تینگ تانگە لە کۆتاییدا بریاری ئەمریکا و ترامپ دیاری دەکەن و پێناچێت ئەو ناوەندانە قەت مۆڵه‌ت بدەن تورکیای ئەردۆغانی دژە رۆژئاوا و دژە ئەمریکا لە ناوچەکەدا ببێتە دەسەڵاتی زاڵ و کورد وەک تاکە هێزی کە لە ئایەنەدا دەتوانی لە باتی وڵاتانی رۆئاوا و ئەمریکا، ئەردۆغان و گوتاری ئەردۆغان تووشی کێشەی جیدی بکات بسڕێتەوە و لە نێو بەرێت بۆیە دەکرێت بڵێن لە ئیستادا ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا نە لەبەر خۆدی کورد بەڵکو لەبەر بەرژوەندی و داهاتوویان پێدەچێت مۆڵه‌ت بە هێرشی ئەردۆغان بۆ سەر دەسەڵاتی کوردستانی رۆژئاوا سەرەڕای هەوڵی جیدی ئەردۆغان و چراسەوزی ترامپ نەدەن و بەرامبەر ئەم خەیاڵەی ئەردۆغان بوەستێنەوە.