22/05/2019
ئایا ئه‌وه‌ی پێده‌گوترێت نه‌ته‌وه(nation) و خاوه‌نی دیارده‌ی مۆدێرنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌یه(state- nation ) ئه‌توانێت به ئاسانی و ساكاری هاونه‌ته‌وه‌كانی خۆی سه‌ر ببرێت و چێژ ببات و ژنانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له بازاردا كاڵا فرۆش بكات و تاڵان و كاولكردنی سامانی هاونه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك دهسهكهوت ته‌عبیر بكات و هه‌موو یاسا و ریسا ئینسانییه‌كان پێشل و قسه له خه‌لافه‌ت بكات؟ ئایا ئه‌و كه‌سانه‌یه وا خۆیان به به‌رپرسی نه‌ته‌وه ده‌زانن ده‌كرێت به بیانووی نایه‌كسانی ئایینیه‌وه هاوونهتهوهكانی خۆیان بخه‌نه به‌ر زبر و پیلان و هاووكات بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌ت و پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه بكه‌ن؟ ئایا پاش رووداوه‌كانی به نێو به‌هاری عه‌ره‌بی و قه‌یرانی سووریا و لیبیا و سه‌رهه‌ڵدانی داعش له ناوچه‌كه‌دا ئه‌توانین بڵێین دیارده‌یه‌ك به نێوی نه‌ته‌وه و ده‌وله‌ت-نه‌ته‌وه بوونی هه‌یه؟ ئایا به‌رفراوانبوونی كوشتن و سه‌ربرین و تاڵان و غیابی ئینتیما بۆ هاووڵاتیان و نیشتمان، چه‌مكی وه‌ك نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت –نه‌ته‌وه له ناوچه‌كه‌دا بێ مانا و گاڵته‌ئامیز ناكات؟
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، پێش رووبه‌روبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ رۆژئاوا و مۆدێرنیته و هێنانی ده‌سته‌واژه‌ی مۆدێرنی وه‌ك پولتیك( politics) سیتی زن( Citizenship) و ئێستێت (state)و نهیشهن (nation)، به گشتی خاوه‌ن دوو ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌كی به نێوه‌كانی خه‌لافه‌تی عوسمانی و پاشایه‌تی قاجار بوو و له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌م ناوچه‌یه چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ك «خه‌لافه‌ت» ، «پاشایه‌تی»، «ئۆممه‌ت»، «ره‌عییه‌ت» ،«سیاسه‌ت» و «دەوڵەت» رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بوو و هاووكات له‌گه‌ڵ هێرش و ته‌وژمی مۆدێرنیته و پێكهێنانی ده‌وله‌ت-نه‌ته‌وه‌ی مۆدێرن به لاسایی لە رۆژئاوا ، ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ك سیاسه‌ت و هاووڵاتی و نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت هاووتای ( politics). ( Citizenship)،(state) و (nation) كرا و به واتاییه‌ك به زۆری چه‌سپێنرا.
ئه‌م یادداشته پێ وایه چه‌مكی وه‌ك سیاسه‌ت و هاوڵاتی و ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ناوچه‌كەدا هێشتا ئاڵۆز و بێ مانا و بێ بنه‌مان و ده‌سه‌ڵاتداران وه‌ك پێش و سه‌ڕه‌رای لاساییكردنه‌وه له رۆژئاوا و ساخته‌كاری چه‌مكی نه‌ته‌وه و پێكهینانی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی ساخته، له باتی «پولتێك كردن» واته ئیداره‌كردنی كاروباری نەتەوە، خه‌ریكی رامكردن و لێدانی رهعییهتن و لێره‌وه شتێك به ناوی نه‌ته‌وه، بوونی نییه و وه‌همی به نه‌ته‌وه‌بوون و به نهتهوهكردن بۆه‌ته به‌شێك له واقیعی سیاسی ئه‌م ناوچه‌یه.
دیارده‌ی ته‌واو رۆژئاوایی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه و پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له ناوچه‌كه و پانتایی وڵاتانی موسه‌ڵمان، به‌رهه‌می لاساییكردنه‌وه له رۆژئاوا و رێكه‌وتنامه‌ی سایكس- پیكۆ بووه. شایانی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار له‌مانگی ئایاری ساڵی 1916 واته دوو ساڵ پاش سه‌رهه‌ڵدانی رووداوی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌پێی رێكکه‌وتننامه‌ی سایكس-بیكۆو له‌سه‌ر ده‌ست و پیلانی دوو سیاسهتمهداروی رۆژئاوایی واته « سایكسی ئینگلیزی»و« ژرژ بیكۆی فه‌ره‌نسی» دابه‌شكرا. زۆربه‌ی وڵاتان‌و ده‌وڵه‌تانی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌تی خەرێتەی سیاسی ئێستای ناوچه‌كه، ده‌ركه‌وته‌ی ئه‌م رێكکهوتننامهیه. به‌پێی رێكکه‌وتننامه‌ی سایكس- بیكۆ، ناوچه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی قه‌ومی و مێژوویی و به‌پێی واقیعی ناوچه‌كه دابه‌ش و سنووربه‌ندی نه‌كرا. بەڵکۆ به مه‌به‌ستی سیاسی و له‌به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزانی جیهان و به‌تایبه‌ت ئینگلیز‌و فه‌ره‌نسه دیاریكران، بۆیه له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا دوو كێشه‌ی سه‌ره‌كی هێشتا به‌رۆكی دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌رنه‌داوه
یه‌كه‌م؛ كێشه‌ی سنوور، سنووربه‌ندی به‌پێی رێكکه‌وتننامه‌ی سایكس-بیكۆو زۆربه‌ی رێكکه‌وتننامه سنوورییه‌كانی پاش سایكس-بیكۆ، نائاسایی و ده‌ستكردانه و ناسروشتییهو زۆرتر مه‌به‌ستی سیاسی ره‌چاوكراوه، واته سنووری نێوان دوو وڵات له‌لایان زلهێزانه‌وه به‌شێوازێك دیاریكراوه كه به‌رده‌وام به‌شی شه‌ڕو قه‌یرانی تێدا بمێنیته‌وه‌و لێره‌وه زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌م ناوچه‌یه كێشه‌ی سنووریان هه‌بووه و هه‌یه‌و كێشه‌ی سنوور زۆر جار دوو وڵاتی تووشی شه‌ڕی ماڵ وێرانكه‌ری وه‌ك شه‌ڕی ئیران‌و عیراق، شه‌ڕی نێوان عیراق و كوه‌یت كردووه‌و هێشتا مه‌ترسی كێشه‌ی سنوور له‌ناوچه‌كه‌دا، سه‌قامگیریی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بێ‌مانا كردووه . دووه‌م: نه‌ته‌وه سازی و پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه، به‌بڕیاری سایكس-بیكۆ له‌بڕێك وڵاتی وه‌ك عیراق و لوبنان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزانی جیهان، چه‌ندین نه‌ته‌وه لهوڵاتیكدا پێكه‌وه گرێدراون‌و كراونه‌ته یه‌ك نه‌ته‌وه، به‌جۆرێک كه‌مترین خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه به واتاییه‌ك زوربه‌ی ده‌وله‌ت-نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه و به تایبه‌ت ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه ئێسلامییهكان ساخته و به لاسایی و یارمه‌تی و پیلانی رۆژئاوا پێكهاتووەن.
ساخته‌كاری ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له ناوچه‌كه‌دا نه‌یتوانیوه قه‌ت دێمه‌نی راسته‌قینه و سرۆشتی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه پێك بێنیت و به واتاییه‌ك پاش یه‌ك سه‌ده له ته‌وژمی دیارده‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه، هێشتا له ناوچه‌كه‌دا شایه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی یه‌ك ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه به مانا رۆژئاواییه‌كه‌ی كه پاریزه‌ری مافیەکانی هاووڵاتی بێت نیین و پێده‌چێت تا گه‌یشتن به سه‌رهه‌ڵدانی سروشتی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له ناوچه‌كه‌دا ئیمه به‌رده‌وام شایه‌تی خوێنرشتن و كوشتن و شه‌ڕ و ئاژاوه بیین.
روونە له ناوچه‌یه‌كه‌دا كه چه‌مكی «ره‌عییه‌ت» و «سیاسه‌ت» و «حكوومه‌ت» و «یاسای نه‌گۆری ئاسمانی» خاوه‌ن مێژوو و ئه‌زمونێكی دوورودرێژ بێت سه‌خته له گه‌ڵ چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ك «پولتیك» و «هاووڵاتی» و «مافی كه‌مینه» رابێت و قبووڵی بكات.
له ئه‌ده‌بیات سیاسی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، ئێمه شایه‌تی زاڵبوونی چه‌مكی وه‌ك «ئوممه‌ت» و «سیاسه‌ت» و «ره‌عییه‌ت»ین، له‌م گوتاره، هه‌موو خه‌ڵك وه‌ك «ره‌عییه‌ت» پێناسه كراوه كه له ئاستی مه‌ڕ و ماڵات دایه و له ئه‌ساسیشدا ئه‌م ده‌سته‌واژه له ئه‌ده‌بیاتی كشت وكاڵی ورهمهكی گیراوه و خه‌ڵك به نێوی «ره‌عییه‌ت» واته ئاژه‌ڵ و مه‌ڕ و ماڵات ته‌عبیر كراوه كه «دەوڵەت»ی واتە خاوەن مەڕ و ماڵات دروست کردوە. لەم گوتارە، «ره‌عییه‌ت» خاوه‌ن ماف «نییه» به‌ڵكۆ خاوه‌ن «ئه‌ركه» و ئه‌گه‌ر ئه‌ركه‌كانی به‌رێوه نه‌بات كه زۆربه‌یان ئاسمانی و ئایینین تووشی «سیاسه‌ت» واته لێدان ئه‌بێت و لێره‌وه خاوەن «دەوڵەت» واتە خاوەن مەڕ و ماڵات یانێ پادشاه یان سوڵتان یان خه‌لیفه «سیاست» واته رامكردن و لێدانی ره‌عییه‌ته.
له‌و جۆگرافیاییه كه‌وا «ره‌عییه‌ت» وه‌ك مه‌ڕ ته‌ماشاكراوه و تەنیا ئه‌ركی شوێنكه‌وتوویی و قبوولكردنی هەبووه و خاوەن دەوڵەت ئه‌ركی سیاسه‌تكردن و رامكردن بووه و نزیكی هه‌زارساڵ گوتاری زاڵ بووه، پێده‌چێت زۆر سه‌خت بێت له رێگه‌ی رووبهرووبۆنهوه له گه‌ڵ رۆژئاوا و لاساییکردنەوە و ته‌قه‌لای چه‌ندین رۆشنبیر و بریاری سایكس-پێكۆ، بتوانێت دەسبەرداری ئەو گوتاره سونه‌تییه كه بارگراوی ئایینە فه‌راموش بكات و بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی مۆدێرن بكات.
رووداوه‌كانی ئه‌مه دواییه‌ی ناوچه‌كه سه‌لماندی ئه‌زمۆنی یه‌ك سه‌ده پێكهێنانی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له ناوچه‌كه‌دا له‌مه‌ڕ سێ هۆكار سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، یه‌كه‌م بە لاساییكردنه‌وه له رۆژئاوا پێكهاتووه، دووه‌م، به‌رهه‌می سیاسه‌تی پیلانگیرانهی رۆژئاوا و به تایبه‌ت رێكه‌وتنامه‌ی سایكس-پێكۆ بووه و سێهه‌م خاوه‌ن پرۆسه‌ی خۆماڵی و سرۆشتی و مێژووی ناوچه‌كه نییه و لێره‌وه ته‌عبیر نه‌ته‌وه زۆر بێ ماناییه و خراپتر ئه‌وه‌ی به خاتری ئه‌و سێ هۆكاره و ساخته‌چی بوونی دیارده‌ی ده‌وله‌ت-نه‌ته‌وه له ناوچه‌كه، زۆربه‌ی ولاتانی ناوچه‌كه مەترسی سەرهه‌ڵدانی توندوتێژی و قه‌یران و نائارامی و له‌ت بوون و شه‌ڕی تایفی و ئایینی مهترسێداری هه‌یه و به واتاییه‌ك دیارده‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له‌م ناوچه‌یه له ئه‌ساسدا ههرهشهیە له سه‌ر ئاسایش و ژیانی دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه و ئه‌وه‌ی كه‌وا هه‌ست ده‌كرێت ناوچه‌كه خاوه‌ن دیارده‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌یه جگه له وههم، شتێكی دیکە نییه و قه‌ت ناتوانین بڵێین خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه خاوه‌ن وه‌شیاری نه‌ته‌وه‌یی و پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ن و به واتاییه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و وڵاتانی موسه‌ڵمان تووشی وه‌همی نه‌ته‌وه و به نه‌ته‌وه‌بوون كراون.