29/04/2019
رۆژانه له فه‌زای گشتی (Public Sphere) و به تایبه‌تی له راگه‌یاندنه‌كان، چه‌ندین ده‌سته‌واژه و چه‌مكی وه‌ك ره‌خنه، دیمۆكراسی، ده‌سه‌ڵات، رۆشنبیر له سه‌ر زار و قەڵەمی خه‌ڵكی ئاسایی، خوێنده‌وار، رۆشنبیر، سیاسه‌توان و رۆژنامه‌وان ده‌بیسین و بەردەوام به‌كارهێنانی سه‌یر و جۆراوجۆری ئه‌م چه‌مكانه دەبینێن. هه‌ر توێژێ لە كۆمه‌ڵگا بە پێ حه‌ز و ئاواتی خۆی به كاریان ده‌هێنیت و مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌كات و ده‌رنجام نازانین ما‌نایان چییه و كام توێژ و ده‌سته راست و كام هه‌ڵه ده‌كات و پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئەم چه‌مكانه بۆ ئه‌ونده هه‌ڵگری راوبۆچوونی جیاوازهن؟
بوونی ئه‌م چه‌مكانه له گوتاری سیاسی و فه‌زای گشتی ره‌نگه پیشانده‌ری بایه‌خدانی كۆمه‌ڵگای كوردی به‌م چه‌مكانه و به گشتی ئه‌و چه‌مكانه‌ی بێت كه‌وا پەیوەستن به گوتاری پێشكه‌وتن و تازه‌گه‌ری و ره‌وتی دیمۆكراسیی خوازی و لێره‌وه ده‌كرێت وه‌ك دیارده‌یه‌كی پیرۆز، خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین و بایه‌خی پێ بده‌ین. به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه به هۆی دیاردەی بە ئاڵۆزكردنی ئه‌م چه‌مكانه پێده‌چێت ئه‌م ره‌وته ده‌رنجامێكی سه‌لبی و تێكده‌رانه‌ی لێبكه‌وێته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تووشی كێشه و قه‌یرانی جیدی بكات.
گرنگی نه‌دان به پێناسه‌كردن و شرۆڤه‌ی زانستی و وه‌رگیرانی ده‌ق و سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م چه‌مكانه و هه‌روه‌ها ئاخێزگه‌ی سه‌رهه‌ڵدانیان، بووته هۆی ئاڵووزی و به‌كارهێنانی جیاواز و تێگه‌یشتنی سه‌قه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خوازانه‌ی ئه‌م چه‌مكانه و دیاره له ده‌رنجامدا فه‌زای گه‌شتی و گوتاری سیاسی به‌ره‌و ئاراسته‌ی له یه‌ك تێنگه‌یشتن و شڵه‌ژان دەبات.
ئه‌م چه‌مك و ده‌سته‌واژانه جیا له‌وه‌ی ره‌گ و ریشه‌یان له كۆمه‌ڵگای كوردی و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتییه‌كان نییه لە كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به شێوه‌یه‌كی زانستی و قوول له گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكانه رووبه‌روو نه‌بووته‌وه و به واتایه‌ك ناوه‌نده ئاكادیمیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌وانه زانستگه‌كان و هەروەها رۆشنبیران كورد له باتی پێناسه‌كردن و ناساندهن و شرۆڤه‌ی ئه‌م چه‌مكانه و روونكردنه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی روكشانه كه‌وتوونه‌ته مامه‌ڵه و كایه له گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكانه كه به گشتی هه‌ست ده‌ركرێت به شێوازێک پەیوەست كراوه‌ن به توند‌و تیژی و لێره‌دا به خێرایی ده‌روانینه مانای باوی ئه‌م چه‌مكانه له گوتاری سیاسی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان.
ره‌خنه:
له گوتاری سیاسی و ته‌نانه‌ت گوتاری رۆشنبیری کوردی، ره‌خنه واته ره‌فز كردن، واته سڕینه‌وه واته هه‌موو شتێ به خراپ و ناروونی ته‌عبیر و ته‌ماشاكردن، واته به چاویلكه‌ی ره‌شه‌وه ته‌ماشای سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كردن، جار جاریش واته جنێودان به زه‌وی و ئاسمان و بە تایبەت ئەو شتەی پێ ده‌گوتری ده‌سه‌ڵات، ره‌خنه واته باسكردن له گه‌نده‌ڵی و حیساباتی بێ بنه‌ما و ده‌نگۆی راست و ناراست سه‌باره‌ت به ئه‌وه شتانه‌ی په‌یوه‌ندیان به پاره‌وه بێت. به گشتی ره‌وتی ره‌خنه له كۆمه‌ڵگای كوردی له باتی باش پێناسه كردن و ههڵسانگاندهن بۆ چاكسازی و ساغكردنه‌وه به‌ره‌و مانای تێكدان و رهفزكردن و سڕینه‌وه ده‌ڕوات كه ده‌رنجام ره‌خنه هاوتا ده‌بێت له گه‌ڵ چه‌شنێك له توند و تێژی و تێكده‌ری و ره‌شبینی.
دیمۆكراسی:
واته ئه‌و تاقم و ده‌سته‌ی كه‌وا پێ ده‌وترێ زۆرینه و له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن یان هێزی عه‌سكه‌ری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته و بۆی هه‌یه زۆربه‌ی شته‌كان بۆ خۆی و به‌رژه‌وندی خۆی قۆرغ بكات. دیمۆكراسی لای ئێمه واته دروستكردنی چه‌ندین شه‌قام و بینا و گوندی رۆژئاوایی و گلۆپ باران كردن و هێنانی چه‌ندین شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی بیانی وه‌ك هوتێل و مۆڵ و پركردنی شه‌قام له رۆژنامه و گۆڤار و رۆژنامه‌نووس .
پیشاندانی و بانگه‌شه‌ی دیمۆكراسی به‌م ئاراسته‌یه، جگه له ئاڵۆزكردنی ئه‌م چه‌مكه و زیادكردنی نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌نگی ناره‌زایه‌تی و گرنگتر له هه‌مووی بۆشایی حكوومه‌ت و خه‌ڵك هیچ ده‌سكه‌وت و دهرنجامیكی به‌دواوه نییه.
ده‌سه‌ڵات:
ده‌سه‌ڵات له گوتاری ئه‌مرۆی کۆمەڵگەی کوردی واته ئه‌و بوونه‌وه‌ره دیار و نادیاره كه‌وا به‌رده‌وام مرۆڤی كورد ئهچهوسێنیتهوه و به‌رده‌وام خه‌ریكی گه‌نده‌ڵییە. ده‌سه‌ڵات واته ئه‌و شته زۆر سه‌یر و عه‌جایه‌به كه پێویسته خۆمانی لێ لادێن و بێزی لێوه بكه‌ین و ئه‌گه‌ریش هه‌ر كه‌س باسی بكات یان گه‌نده‌ڵه، به گشتی ده‌سه‌ڵات واته كوشتن، خراپكردن، و گه‌نده‌ڵی و تۆقاندن و دژه خه‌ڵك بوون.
ئاڵۆزی ئه‌م چه‌مكه بێ گومان كۆمه‌ڵگای كوردی تووشی قه‌یرانی سه‌ره‌كی و دووركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له حكوومه‌ت كردوه‌ته‌وه و به‌و شێوه كه ده‌توانین دان به‌م راستیه بگرین كه‌وا له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان سۆز بۆ نیشتمان و خاك و هێما نه‌ته‌وه‌یه‌كان تا راده‌یه‌كی مه‌ترسیدار كه‌مبووته‌وه و پێده‌چیت ئه‌م گوتاره ده‌رنجام كۆمه‌ڵگای كوردی تووشی تۆندوتیژی و دابڕان بكات.
ده‌سه‌ڵات مانای قووول و فه‌لسه‌فی هه‌یه و پێویستی به شرۆڤهكردنهوه و روونكردنهوەیە كه به داخه‌وه ناوه‌ند ئاكادیمیه‌كانی هه‌رێم خۆیان له‌م بابه‌ته شاردوه‌ته‌وه و رۆشنبیرانیش له مێژه بۆ ناشیرینكردن و ئاڵۆزكردنی ئه‌م چه‌مكه كار ده‌كه‌ن . دیاره ده‌سه‌ڵاتی كوردی وه‌ك هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان لایه‌ن و ره‌هه‌ندی خراپ و دزیۆ و ناشیرین و بگره زۆر خراپیشی هه‌یه به‌ڵام ناكرێت له ره‌هه‌ند و لایه‌نه باش و ئیجابییەکانیشی نكۆڵی بكه‌ین. بۆییه پێویسته ناوه‌نده ئاكادیمیهكان له پانتایه‌كی به‌رفراوان بكه‌ونه باسی زانستی ئەم چەمکە و ئاراسته‌یان بەرەو چاكسازی بێت نه‌ك ره‌فز و سڕێنه‌وه و جنێودان و به مێردهزمهكردنی.
رۆشنبیر:
ئه‌و بوونهوهرێیه كه پێویسته به‌رده‌وام باسی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی بكات و جار بەجاریش شێعر و رومان بنووسی و برێك جاریش له میدیا و رۆژنامه‌كان ده‌ر بكه‌وێت و باسی ده‌سه‌ڵات بكات . له كه‌ش و هه‌وای سیاسی و رۆشنبیری كوردستان ناسنامه‌ی رۆشنبیر گرێدراوه به رهفزكردن و خۆلادان لە ده‌سه‌ڵات. ئاست و پێگه‌ی گوتاری رۆشنبیری كوردی له باتی بیركهردنهوه بۆ چاکسازی لە رێگەی خوێندنەوەی کۆمەڵگەی کوردی، دابه‌زیوه بۆ باسكردن و ره‌فز كردنی ده‌سه‌ڵات و جار و باریش هه‌ڵوێستگرتن له ئاست دیارده‌یه‌كی دزێو.
رۆژنامه:
رۆژنامه واته گوره‌پانی ستایشی ده‌سه‌ڵات یان رهفزكردنەوە و فایل هەڵدانەوە. بوونی ژماره‌ی زۆرتری رۆژنامه‌نووس له رۆژنامه خوێن، خۆ به‌ده‌رخستن ، گرنگیدان به پركردنه‌وه لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌كان و دووركه‌وتنه له ئه‌ركی سه‌ره‌كی كاری رۆژنامه‌وانی واته ئه‌و شتی كه‌وا له رۆژئاوا پێ ده‌گوتریت (press)، ره‌نگه دیارترین خه‌ساره‌كانی ئەرکی رۆژنامه‌نووسی بێت له كوردستان. لێره‌وه چه‌مكی رۆژنامه‌ش وێرای پێشینه‌ی شیاوی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تووشی ئاڵوزی و قه‌یران هاتووه و له باتی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی گفتوگۆ و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی فه‌زای گشتی (Public Sphere)خه‌ریكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ره‌وه نائارامی و ئاڵۆزی ده‌بات و به واتاییه‌ك خه‌رێكی به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی (reproduction) رق و بۆغز و دوو بهرهكیە.
ئه‌م چەشنە تێگه‌یشتنه له گوتاری سیاسی كوردی ده‌كرێت وه‌ك ئاڵۆزی چه‌مك ته‌عبیری لێوه بكرێت و بۆ لابردنی ئه‌م ئاڵۆزییه پێویسته ئه‌م گوتاره به گشتی بگۆڕدرێت و هەوڵی زانستی كاری بۆ بدرێت تا جێگه و پێگه و مانای سه‌ره‌كی خۆیان بدۆزنەوە و چی تر نه‌بنه هۆی ئاڵۆزی و شێواندنی فه‌زای رۆشنبیری و سیاسی كوردستان و ئه‌مه ئه‌ركی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ناوه‌نده زانستییه‌كان و هەروەها رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسانی كومەڵگەی کوردییە.