کوردستان

02:30 - 28/01/2019

ئه‌نجامی راپرسییه‌كی نهێنی له‌ناو كادیرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامى‌

پەیسەر

كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ به‌شداریكردن یان بوونه‌ ئۆپۆزسیۆن، راپرسیه‌ك له‌ ناو كادیرانی حیزبه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات، به‌پێی راپرسییه‌كه‌ش له‌ 60% كادیرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ببنه‌ ئۆپۆزسیۆن.

ئه‌م راپرسییه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی هێشتا یه‌كلانه‌بوه‌ته‌وه‌ له‌به‌شداریكردن یان نه‌كردنی له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامیدا دوو باڵ له‌ ململانێدان كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌یان به‌شداربێت له‌ كابینه‌ی نوێ یان ببێته‌ ئۆپۆزسیۆن.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوه‌، كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەكۆبونەوەی سێ قۆڵی گۆران – پارتی – یەكێتی بۆ نوسینەوەی كارنامەی حكومەت نیگەرانە و پێی وایە دوای ئەو هەنگاوە هیچ بوارێك بۆ بەشداری لایەنەكانی تر لەحكومەت نامێنێتەوە.

كۆمه‌ڵ چاوه‌ڕوانی سه‌ردانی پارتی ده‌كرد كه‌ سه‌ردانیان بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ هۆكاره‌كه‌ی مردنی محه‌مه‌دی مه‌لا قادربوو دواكه‌وت و تا ئێستاش هیچ واده‌یه‌ك بۆ سه‌ردانی كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ رانه‌گه‌یاندراوه‌.

به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بیروبۆچوونی كادیرانی كۆمه‌ڵی له‌ به‌شداریكردن له‌ كابینه‌ی نوێ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌ و زۆرینه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نه‌ ببێته‌ ئۆپۆزسیۆن.

كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 30ی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو توانی حه‌وت كورسی به‌ده‌ست بهێنێت.