11:40 - 27/06/2023
مه‌رامی فراكسیۆنی پارتی له بڕیاره‌كه‌یدا چی بوو؟
په‌رله‌مانی كوردستان خراوه‌ته دۆخێكه‌و كه نه‌ك له
شكۆی دراوه به‌ڵكو جێگه‌ی به‌زه‌ییه، هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان پێشبڕكێی ئه‌وه‌یان
كامیان زیاتر ڕۆڵی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌یه، كه تا دوێنێ بوو به
مه‌رجه‌عی یاسادانان و ناویانده‌برد و ته‌مه‌نیان درێژ ده‌كرده‌وه.
به چه‌ند خاڵێك موزایه‌ده و كاریگه‌ری سیاسه‌تی حزبه‌كان
به‌سه‌ر په‌رله‌مانه‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م: نوسراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی وه‌كو گه‌وره‌ترین
فراكسیۆنی په‌رله‌مانی، بۆ كۆتایی هێنان به كاره‌كانیان جۆرێكه له موزایه‌ده
چونكه له دوای دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، بە ئەمری واقع خولی پێنجەمی پەرلەمان
کۆتاییھاتووە.
دووه‌م: پێده‌چێت هه‌ڵوێسته‌كه‌ی پارتی فشار بێت بۆ سه‌ر
یه‌كێتی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دروست نه‌كات.
سێیه‌م: بڕیاره‌كه جۆرێك له ئیحراجی بۆ فراكسیۆنه‌كانی
یه‌كێتی و گۆڕان دروستكردووه، چونكه پێكه‌وه ته‌مه‌نی خولی پێنجه‌میان درێژ
كرده‌وه.
چواره‌م: هه‌ندێك له چاودێران پێیانوایه پارتی په‌له‌ی
كردووه له‌م بڕیاره‌یدا چونكه هێشتا دیارنیه به‌غدا رێككه‌تنه‌كانی نه‌وت و
بودجه جێبه‌جێده‌كات، ده‌بوایه تا وه‌رنه‌گرتنی دڵنیایی په‌رله‌مان به‌جێنه‌هێڵێت
و له حاڵه‌تی پابه‌ندنه‌بوونی به‌غدا، هه‌رێمی كوردستانیش بڕیاره‌كه‌ی دادگای
فیدراڵی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان جێبه‌جێ نه‌كات.
پێنجه‌م: له‌ناو سه‌ركردایه‌تی پارتی كۆده‌نگی نه‌بووه
له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به كاره‌كانی په‌رله‌مان و بوون به دوو به‌شه‌وه.