12:05 - 08/06/2023
چیای گابار له كوردستان، توركیای كرده خاوه‌نی نه‌وت
توركیا به‌هۆی چیایه‌كی كوردستانه‌وه كه پێشتر
له ژێر ده‌ستی په‌كه‌كه‌دا بوو، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه و كه خاوه‌نی
یه‌ده‌گێكی زۆره.
چیای گابار، دەکەوێتە بەرانبەر شارۆچکەی دێرگولێی
سەر بە ناوەندی شڕنەخی باكوری كوردستان، پێشتر له ژێر ده‌ستی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌دا
بووه و له ساڵانی ڕابردودا كه‌وته ده‌ستی سوپای توركیا.
ساڵی ڕابردوو ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا، رایگەیاند:
لە چیای گابار کێڵگەیەکی نوێ دۆزراوەتەوە کە خاوەن ١٥٠ ملیۆن بەرمیل یەدەگی خاوە،
کارەکان لە ناوچەکەدا بەبێ وچان بەردەوامە. بەهای یەدەگی ئەم کێڵگەیە کە یەکێکە لە
١٠ باشترین دۆزینەوەکان کە لە ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجامدراون، نزیکەی ١٢ ملیار دۆلارە.
له تازه‌ترین پێهاتدا دامەزراوەی نەوتی تورکیا رایگەیاند کە بەرھەمھێنانی نەوتی رۆژانە لە
تورکیا ٧٠ ھەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە، ئەوەیش دوای ئەوەی بەم دواییانە کێڵگەی نەوت
لە چیای گابار سەربە پارێزگای شەرناخ دۆزرایەوە. راشیگەیاندووە، ئەو بڕە نەوەتەی کە
ئێستا رۆژانە بەرھەم دەهێندرێت لە ماوەی ٣٢ ساڵی رابردوودا، بەرزترین ئاستە کە تۆمار
کرابێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه پێنج ساڵ لەمەوبەر بەرهەمی
رۆژانەی تورکیا نزیکەی ٤٠ هەزار بەرمیل بووە، باسله‌وه‌ده‌كرێت كێڵگه نه‌وته‌كه‌ی
چیای گابار، توانای ھەیە رۆژانە ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمبھێنێت و چوار بیرە نەوت
لەخۆدەگرێت و کوالیتی ئەو نەوتەی لەم کێڵگەیەدا بەرهەم دێت زۆر بەرزە.