کوردستان

02:38 - 24/04/2023

سۆران عومەر: سكاڵام لەسەر ئاشتی هەورامی و كۆمپانیای كار تۆماركرد‌

پەیسەر

    1. سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند: لە داواكاری گشتی عێراق لەسەر بردنی ملیارەها دۆلاری نەوتی كێڵگەی هاڤاناو بای حەسەن و كەركوك سكاڵای لەسەر ئاشتی هەورامی كۆمپانیای كار تۆماركردوە.


    2. سۆران عومەر، ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند: سێ مانگە كار لەسەر ئەم دۆسێ دەكەم (حكومەتی هەرێم و وەزارەت و وەزیری سامانە سروشتیەكان و كۆمانیای كار) چەندین كێڵگەی نەوتی عێراقیان دەست بەسەردا گرتووەو نەوتەكەیان فرۆشتوەو پارەكەشیان بردووەو بۆ وەزارەتی دارایی و موچەو پرۆژەو خەڵكی كوردسانیان خەرج نەكردووە.


    3. وتی "لەڕێی داواكاری گشتی عێراقەوە داوای جوڵاندنی سكاڵای نوێ لەسەر حكومەتی هەرێم و وەزیری پێشوی سامانە سروشتیەكان -ئاشتی هەورامی و كۆمپانای كارو داوای ئەنجامی دوو سكاڵا كۆنەكەی سەر وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەكەم كە لە ساڵی ٢٠١٠ وە كێڵگەی نەوتی خورمەڵەیان دەست بەسەرداگرتووە كە هی عێراق بووە، لەساڵی ٢٠١٤ تاكو ٢٠١٧ دەستیان بەسەر نەوتی كێڵگەكانی بای حەسەن و هاڤاناو جمبورو خەبازو بابەگوڕگوڕدا گرتوەو نەوتەكەیان فرۆشتووەو داهاتەكەشی دیار نییە".

    4. ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت "جگە لەوە كێڵگەی كۆرۆمۆری داناغاز، عێراق داوای دەكاتەوە وەك خورمەڵە هی هەرێم نیە".


    5. دەقی سكاڵاكەی:

    6. ........
    7. بۆ بەڕێز / سەرۆكی داواكاری گشتی عێراق
    8. بابەت / سكاڵا لەسەر وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان
    9. بەپێی نوسراوی ژمارە ( د ٣/ علاقات / ش لە ٣/٤/٢٠٢٣ ی وەزارەتی نەوتی عێراق كە نوسراوی ژمارە (ع/٨٥/٢-١/٨٨٢٢٧ لە ٢٦/٢/٢٠٢٣) ی كۆمپانیای نەوتی باكوری هاوپێچە دەربارەی داهاتی نەوتی كەركوك لەساڵی ٢٠١٤ -٢٠١٧ و كێڵگە نەوتیەكانی هاڤاناو بای حەسەن و باباگورگورو جمبورو خەبازو كۆرۆمۆرو خورمەڵە.
    10. ١- وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم بەناوی ( عبدالله عبدالرحمن عبدالله) ناسراو بە (ئاشتی هەورامی) و حكومەتی هەرێم لە ٢٤/٩/٢٠١٠ دەستان گرتووە بەسەر كێڵگەی نەوتی خورمەڵە و لەڕێی (كۆمپنیای كار)ەوە نەوتی ئەو كێڵگەیان فرۆشتوە بەبێ ئەوەی كۆمپانیای كار هیچ گرنەستێكی هەبوبێت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیانی نەوتی باكور.
    11. ٢- لە ٢٤/٤/٢٠١٩ ەوە لە پۆلیسی نەوت لە دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك كۆمپانیای نەوتی باكور سكاڵا لەسەر وەزیری سامانە سروشتیەكان تۆماركراوە بەڵام تاكو ئێستە هیچ ڕێكارێكی یاسایی دەرهەق بەو وەزیرە نەگیراوەتە بەر.
    12. لەكاتێكدا گەورەترین كێڵگەی نەوتیان دەست بەسەردا گرتووەو نەوتەكەیان فرۆشتووەو داهاتەكەی لە هەرێمی كوردسان دیار نئییە.
    13. ٣- لە ١٢/٤/٢٠٢١ سكاڵایەكی دیكەی لەسەر تۆماركراوە لەدادگای بەرایی كەركوك لەسەر لادانی تەجاوەزكردنە سەر كێڵگەی خورمەڵەو كۆرۆمۆر.
    14. ئەم دادگایە گوازراوەتەوە بۆ دادگای تایبەتمەندی بازرگانی لە رصافە لەبەغدا.
    15. ٤- پێویستە سكاڵا لەسەر (كۆمپانیای كار) تۆمار بكرێت لەسەر كاركردن لەكێڵگەی خورمەڵە بەبێ هیچ گرێبەستێك داهاتی ئەو كێڵگانەی بردووە.
    16. دەربارەی كێڵگە نەوتیەكانی كەركوك (بابە گورگوڕ، هاڤانا بای حەسەن ، جمبور)
    17. كێڵگەی نەوتی هاڤانا و بای حەسەن لە ١١/٧/٢٠١٤ تاكو ١٦/٧/٢١٧ لەلایەن وەزارەتی سامانەسروشتەكانی هەرێم دەستی بەسەرداگیراوەو بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای كار نەوتەكەیان فرۆشتووە!
    18. داواكارم لەبەڕێزتان بەپێی ئەو دەسەڵاتەی بەیاسا پێتاندراوە
    19. سكاڵا لەسەر ئاشتی هەورامی (عبداللە عبدالرحمان عبداللە) وەزیری سامانە سروشتیەكان و حكومەتی هەرێم بجوڵێنن لەسەر داهاتی براوی نەوتی ئەو كێڵگانە كە بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئەوكارەیان ئەنجامداوە هەروەها سكالا بجوڵێنن لەسەر كۆمپانیای كار كە بەبێ هیچ گرێنەستێك نەوتی ئەو كێڵگانەی فرۆشتووە.
    20. هیچ لەو داهاتانەش نەگەڕێنراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم.
    21. داواكارم لەبەڕێزتان رێكاری یاساییان بەرامبەر بگرنە بەرو لەئەنجامەكەی ئاگادارمان بكەنەوە.