09:45 - 11/12/2022
توركمانه‌كان له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه پێشنیارێكی سه‌یر ده‌كه‌ن
حەسەن توران سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، خوازیاره
"کێشەی کەرکوک" بە سازان چارەسەر بکرێت و شارەکە بە "پێگەی
تایبەت" به‌ڕێوه‌ببرێت بەبێ ئەوەی بخرێتە سه‌ر هیچ هەرێمێک.
لە كه‌ركووك پانێڵێک لەسەر ئایندەی کەرکوک سازکرا،
کە تیایدا كاربه‌ده‌ستانی به‌ره‌ی توركمانی عێراق، ئه‌ندامانی پارته سیاسییه‌كان
و به‌رپرسانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتییان
ئاماده‌یبوون.
حه‌سه‌ن توران له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی
توركی راگەیاندووه، پێیان وایە تەندروستترین چارەسەر بۆ کەرکوک کە لە دوای داگیركردنی
عێراق له‌لایه‌ن ئەمریکاوە لە ساڵی٢٠٠٣ به‌ملاوه وەک "شارێکی جێگه‌ی
مشت‌ومڕ" لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا ماوەتەوە، له‌رێگه‌ی سازانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی
شاره‌كه‌وه به‌دی ده‌هێنرێت.
توران ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە کە مادەی
١٤٠ی دەستووری عێراق نووسراوه، نەتوانراوه چارەسەرێكی هەمیشەیی بۆ "کێشەی
کەرکوک" بدۆزرێته‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پەیوەندی بە کەرکوک و
کەرکوکییەکانەوە هەیە، بەڵام ئەم ماددەیە له ده‌ره‌وه‌ی ئیرادەی تورکمان و عەرەب
نووسراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق سه‌رله‌نوێ هێنانه‌وه
به‌رباسی کەرکوكی لە نێوان حكومه‌تی بەغدا و حکومەتی هەرێمی كوردستان به بێ
ئاماده‌بوونی تورکمانەکان بە هەنگاوێکی "ناشرین" ناوبرد.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "هه‌ڵوێستی توركمانه‌كان
له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه ئه‌وه‌یه كه شاره‌كه له‌لایه‌ن هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانه‌وه
به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ببردرێت، خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی بێت و نه‌خرێته
سه‌ر هیچ هه‌رێمێك. كه‌ركوك خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی یان هه‌رێمێكی تایبه‌تی
فیدراڵی بێت. به‌پێچه‌وانه‌وه، یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".