کوردستان

02:10 - 28/01/2019

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: سكرتێری گشتی له‌به‌رامبه‌ر جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت‌

پەیسەر

جێگری سكرتێری یەكێتی دەستبەرداری هەوڵەكانی بۆ وەرگرتنی سەرۆكی پەرلەمان دەبێت و هەوڵی پۆستی تر دەدات.

بەپێی زانیاریه‌كان كه‌ ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوه‌، كۆسرەت رەسوڵ عەلی نەرمی نواندووە دەست بەرداری وەرگرتنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بێت و دەیەوێت پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ دەربازی كوڕی وەربگرێت.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن جێگری سكرتێری گشتی پێشنیاری ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ سكرتێری گشتی یەكێتی بۆ ماڵی تاڵەبانی بێت، به‌ڵام به‌ پیشنیاره‌كه‌ی رازیبن و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كوڕه‌كه‌ی بێت.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت ئەگەر ماڵی تاڵەبانی بەو پێشنیارە رازی بن ئەوە لە ئایندەیەكی نزیكدا یەكێتی ناوی بێگەردتاڵەبانی وەك كاندیدی حزبەكەی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەداتە پارتی.
ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر باڵی كۆسرەت رەسوڵ داوای ئەو پۆستەیان دەكرد و رێواس فایەق ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیان كاندید كردبوو.