ئاژه‌ڵدارى له هه‌رێمى كوردستان به‌راورد به ساڵانى رابردوو پاشه‌كشه‌ى به‌رچاوى كردووه، ئاماره‌كان ئاماژه به دۆخى خراپى كه‌رتى ئاژه‌ڵدارى ده‌كه‌ن و ئاژه‌ڵداره‌كان به ناچارى پشتیان له كاره‌كه‌یان كردووه، ژماره‌كانى ئێستا به‌راورد به ئامارى ئاژه‌ڵ له ساڵى ١٩٧٠ له هه‌رێمى كوردستان، نزیك له نیوه كه‌میكردووه، سه‌ره‌ڕاى جوگرافیا و ئاووهه‌واى گونجاو بۆ به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ. هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافى هه‌رێمى كوردستان له نێوان بازنه‌ى پانى (٣٣-٣٧)ی باكور و درێژیی (٤١-٤٦) ڕۆژههڵاتە له ناوچه‌ى شاخاویی و نیمچه شاخاویی و گرد و ده‌شت پێكهاتووه، ئاووههواكهى شێ‌دار و نیمچه وشكه، ڕێژه‌ى باران بارینیشی ساڵانه‌ى له‌نێوان (٢٥٠-١٢٠٠ملم)ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به گوته‌ی شاره‌زایان ژینگه‌یه‌کى ته‌واو له‌باره بۆ كارى ئاژهڵدراى به تایبه‌ت(مه‌ڕ و بزن و مانگا و گامێش)، به‌ڵام ساڵ دواى ساڵ به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ كه‌میكردووه. به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سامانى ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ، كه ده‌ست په‌یسه‌ر پرێس كه‌وتووه، له ئێستادا ژماره‌ى ئاژه‌ڵ(مه‌ڕ و بزن و مانگا و گامێش) چوار ملیۆن و ٥٩٦ هه‌زار و٩٣٥ سه‌ره، كه به‌م جۆره دابه‌شبوون سێ ملیۆن و ١١٢ هەزارو ٤٩٤سەر مەڕ، ملیۆنێك و ٢٢٣ هه‌زار و ٩٤٩ سه‌ر بزن، ٢٥٦ هەزارو ٩٩٩ سەر مانگا، سێ هەزار و ١٢٠ سەر گامێش. به‌ڵام ئه‌و ژمارانه زۆر كه‌مترن له ژماره‌ى ٥٠ ساڵ لەمەوبەر لە هەرێمی کوردستان، به جۆرێك به‌پێى ئامارى ساڵانى ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٩ به ته‌نها ژماره‌ى مه‌ڕ و مانگا له عێراق، ١٤ ملیۆن و ٤٦٩ هەزار سه‌ر بووه، كه له‌و ژماره‌یه سه‌دا ٤٩ی لهى باكورى عێراق،(هه‌رێمى كوردستان)ى ئێستا بووه كه نزیكه‌ى حه‌وت ملیۆن سه‌ر بووه، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كى ئیجگار زۆر بووه به‌راورد به شاره‌كانى خوارووى عێراق. ئه‌و ئامارانه پاشه‌كشه‌ى روون و به‌رچاوى كه‌رتى ئاژه‌ڵدارى له‌هه‌رێمى كوردستان پشتراستدهكهنهوه، كه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به گه‌شه‌ى ژماره‌ى دانیشتووان و ساڵانى حه‌فتاكان له سێ ملیۆن تێنه‌ده‌په‌ڕى ئێستا ئه‌و ژماره‌یه نزیكه‌ى دوو هێنده‌یه، ئاژه‌ڵدارى روو له نه‌مان ده‌چێت، به‌وپێیه‌ى نه‌ك گه‌شه‌ى نه‌كردووه له نیو سه‌ده‌ى رابردوودا سه‌دا ٥٠ی بەرهەمی خۆى له‌ده‌ستداوه. ئێستا له هه‌رێمى كوردستان خواستى زۆر له‌سه‌ر گۆشتى سور هه‌یه، به‌ڵام هه‌رێم بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و خواسته به‌رێژه‌ى سه‌دا ٤٥ پشت به گۆشتى هاورده‌ى ده‌ره‌وه ده‌به‌ستێت، هه‌رێمى كوردستان ساڵانه پێویستى به ٨٣ هەزار ته‌ن گۆشتى سوور هه‌یه، له‌م بڕه‌ش ته‌نها ٤٥ هه‌زار تۆن له ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، ٣٨هه‌زار تۆن له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت كه ده‌كاته ڕێژه‌ى سەدا ٤٥. دۆخى ئاژه‌ڵدارى هه‌رێم له ساڵى ٢٠٠٨ باشتربوو له ئێستا، له كاتێكدا له ساڵى ٢٠٠٩ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كۆنگره‌ى پلانى ستراتیژیی به‌ست بۆ گرنگى پێدان و پێشخستنى كه‌رتى كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریی، له ساڵى ٢٠٠٨ بڕى به‌رهه‌مهێنانى گۆشتى سوور ١٠٠ هەزار تۆن بوو بەرهەمی شیر ٢٠٠ هەزار لیتر بوو. به‌پێى پلانی كۆنگره‌ى كشتوكاڵ له ساڵى ٢٠٠٩ ده‌بوایه له ماوه‌ى چوارساڵدا و تا ساڵى ٢٠١٣ دا ڕێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى گۆشتى سوور بگاته ٢٠٠ هه‌زار ته‌ن له ساڵێكدا، هه‌روه‌ك به‌رهه‌مهێنانى شیر بگاته ٤٠٠ هه‌زار لیتر له ساڵێكدا، به‌ڵام نه‌ك ئه‌و پلانه سه‌رى نه‌گرت به‌ڵكو به‌رهه‌مهێنان دابه‌زینى زیاترى به‌خۆوه بینى. به‌پێى ستانداردى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ر تاكێك ساڵانه پێویستى به ٢٥كیلۆگرام گۆشتى سوور و ١١٢ لیتر شیر هه‌یه، به‌ڵام بەرکەوتەی هه‌ر تاكێك له هه‌رێمى كوردستان له ساڵێكدا ١٤ کیلۆگرام له گۆشتى سوور و ٨٢ لیتر له شیر به‌رهه‌مه شیرهمهنییهكانه. ئه‌گه‌ر به‌راوردى به‌ركه‌وته‌ى هه‌ر تاكێك له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ تاكێكى وڵاتانى ئێران و توركیادا بكه‌یت، ده‌بینین به‌ركه‌وته‌ى گۆشتى سوور و شیر زۆر زیاتره له هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ر تاكێك له توركیا له ساڵێكدا ٦٤ كیلۆگرام گۆشتى سوور و ١٤٤ لیتر شیرى به‌رده‌كه‌وێت، له ئێرانیش هه‌ر تاكێك ٦٢ کیلۆگرام له گۆشتى سوورى به‌رده‌كه‌وێت. بهبڕواى پسپۆڕێكى سامانى ئاژه‌ڵیش پاشه‌كشه‌كردنى كه‌رتى ئاژه‌ڵدارى بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه گوێ پێنه‌دان و پشتگوێخستنى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى داهات. به‌هرۆز محه‌مه‌د، مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕ له سامانى ئاژه‌ڵى بۆ په‌یسه‌ر ئاماژه به‌چه‌ندین ڕێگه چاره ده‌كات بۆ سه‌رله‌نوێ بوژانه‌وه و گه‌شه‌كردنى سامانى ئاژه‌ڵى. گوتى، گرنگیدان به گونده‌كان و دابینكردنى هه‌لى كار له‌سه‌ر كێڵگه‌ى به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵه‌كانیان و گرتنه‌به‌رى ڕێكارى زاستى له‌م سێكته‌ره‌دا و دابینكردنى كێڵگه و تاقیگه‌ى زانستى پێویست و هه‌روه‌ها دابینكردنى بودجه‌یه‌كى تایبه‌ت، رێگا چاره‌ى گرنگ و سه‌ره‌كین، بهبڕواى ئه‌و نه‌بوونى باجى زۆر له‌سه‌ر هاورده‌كردن و هێنانى ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌ى قاچاغ، هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ى جوتیار و ئاژه‌ڵداران گوێ به به‌روبوومى ناوخۆ نه‌ده‌ن. هه‌رێم له به‌رهه‌مهێنانى به‌رهه‌مه شیرهمهنییهكانیشدا دۆخى باش نییه، ساڵانه پێویستى به ٤٨٥ هه‌زار لیتر شیر هه‌یه، له‌م بڕه‌ش ته‌نها ٢٧٥ هه‌زارى به‌رهه‌مى ناوخۆیه و ٢١٠ هه‌زارى هاورده ده‌كرێت واتا ڕێژه‌ى سه‌دا ٤٤ .
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت