10:04 - 25/07/2023
ئازادیخوازێكی خۆڕاگر
زۆرینه پێیانوایه
حكومێكی ناعادیلانه دراوه، زۆرێك سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دادگا كه‌وتوه‌ته ژێر
فشاری سیاسی، به‌شێكی دیكه له هاوڵاتیان پێیانوایه بێتاوانه و له‌به‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی
سزا ده‌درێت، هه‌ندێكیش پێیانوایه هه‌ر به راستی خۆڕاگره‌و ئه‌گه‌ر ته‌سلیم بوایه
به‌و جۆره سزای به‌سه‌ردا نه‌ده‌سه‌پێنرا.
شێروان شێروانی، پێشتر
سەرنوسەری گۆڤارێک بوو بە ناوی باشور، کاری لەسەر هەڵدانەوەی مەلەفەکانی گەندەڵی دەکرد
بەتایبەت لە بادینان، لە حەوتی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠، لەلایەن هێزێکی چەکداری ١٠ كەسییەوە
لەماڵەكەی خۆیدا لە کۆمەڵگەی سێبێرانی هەولێر دەستگیركرا. شێروان چەند ساڵێك بوو پەیوەندی
فەرمی بە هیچ دەزگایەکی میدیاییەوە نەمابوو، بەڵام وەک رۆژنامەنوس رەخنەی هەبوو لە كۆی سیستمی حوكمڕانی و بە بنەماڵەكردنی
حزب و حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان.
لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ـدا
بە دەنگی زۆرینەی دادوەرانی دادگای تاوانەكانی هەولێر، بە "سیخوڕی‌کردن بۆ وڵاتان
و هەوڵدان بۆ کودەتا"، له‌گه‌ڵ چوار رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی دیكه تۆمەتبارکران
و هەر یەكێكیان بە شەش ساڵ زیندانی حوکمدران.
بڕیاروابوو لە ٩ی٩ی
٢٠٢٣دا شێروان شێروانی ئازادبکرێت، بەڵام تۆمه‌تی دیكه‌ی درایه پاڵ و چوار ساڵی دیكه
سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
له ٢٠ـی تەموزی ٢٠٢٣ بە ئامادەبونی شێروان شێروانی و تیمی پارێزەرانی
دادگای كرا و بەپێی ماددەكانی ٢٩٥ و ٢٩٨ـی یاسای سزادان، بە چوار ساڵ زیندانی
سزادرا.بەپێی یەكێك لە ماددەكان سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیكردن و بەپێی ماددەكەی
دیكەش سزای ساڵێك و شەش مانگ دەركراوە.
شێروان بە ساختەکردنی
پەنجەمۆری گوهدار زێباری تۆمەتبارکرابوو کە گوایە لە ٢٨ی٨ی ٢٠٢٢دا، داوایەکی
ئاراستەی دادگا و داواکاری گشتی کردووە و داوای هەڵوەشاندنەوە داخوازینامەی “ئیفراج
شەرتی” بۆ خۆی و هاوڕێکانی کردووە.
گوهدار زێباری لەبەردەم
دادوەردا شایەتیدا و وتی من و هاوڕێکانمان لە زیندان، شێروانمان کردووە بە وەکیلی
خۆمان کە لە هەر بابەتێکی پەیوەندیدار بە کەیسەکەمان ئیمزا و پەنجەمۆر بکات. کۆکردنەوەی
ئیمزا و پەنجەمۆری بە کۆمەڵ و پێشکەشکردنی داخوازینامە لە بری یەکتر کلتوری ناو
چاکسازییەکانە و هەموو ئەوانەی لە یەک کەیسدا حکومدراون، بۆ یەک و لە بری یەکتر
داخوازی پێشکەش دەکەن.
به‌ڵام دادوه‌ران ئه‌م
شاهێدییه‌یان قبوڵ نه‌كردو چوار ساڵ زیندانی دیكه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاند، تیمی پارێزەرانی
شێروان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، دادگا لەژێر فشاری سیاسی و شەخسیدا ئەو سزایەی سەپاندووە
چونكه تۆمه‌ته‌كه دروستكراوه و ئامانجی سیاسی له پشته‌وه‌یه.
پارێزەر محەمەد
عەبدوڵا له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه وتی بەراستی زوڵمێکی گەورەیە لەبەرئەوەی هیچ
توخمێکی سزایی لەم دۆسیەیەدا نیه‌و ئەم کارەی کاک شێروان زیانی بەکەس نە گەیاندوە
و بەڕەزامەندی هاورێکانی بوە .
له رۆژی دادگاییه‌كه‌ی
پێنجشه‌ممه‌دا شێروان بە دەنگی بەرز و ورەیەکی پۆڵاینەوە وتی من نەشکاوم.! ئەوە ئێوەن
لەبەرامبەر وزە و ئیرادەی مندا شکاون و لە پەلەقاژێدان. ساختەکار من نیم، ساختەکار
ئێوەن کە بە هەڵبژاردنی ساختە و پارە و دەسەڵاتی ساختە لە حکومداماون.