03:42 - 07/08/2023
نه‌ك ئاگر فیشه‌كیش ببارێت خۆیانی تێده‌كه‌ن
له كاتێكدا لێره له باشور هه‌ندێك نه‌فره‌ت له نیشتمان و كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ودیو چیاكانه‌وه دروست له ناو دارستانه‌كانی زاگرۆس له مه‌ریوان و لێواری زرێبار، ده‌یان گه‌نج له پێناو نیشتمان خۆیان ده‌خه‌نه ناو ئاگر و دوكه‌ڵی خنكێنه‌ره‌وه.
له دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه ئاگر زۆربه‌ی چیا‌و دارستانه‌كانی مه‌ریوانی گرتوه‌ته‌وه، چالاكوانان پێیانوایه به ئه‌نقه‌ست ئاگر له دار‌و ده‌وه‌نی كوردستان به‌ر ده‌درێت و ئامانجی ئه‌منی و سیاسی له پشت سوتاندنی دارستانه‌كانه‌وه هه‌یه.
ئه‌وان ده‌سته‌وه‌ستان نین و چاویشیان له حكومه‌ت نیه، به كه‌ره‌سته و ئامڕازی سه‌ره‌تای ڕوو له بڵێسه‌ی ئاگره‌كه ده‌كه‌ن و خامۆشی ده‌كه‌ن.
ئاگره‌كه دارستانەکانی ماسیەر، کۆلیت هەتا ئەرواتەوە بۆ باخان و گۆمارەلەنگ، دەرەوەران، لەولاوە لە ئاسنەوە هەتا قەلەنجان تەشەنەی ساندووە و ئەگەری ئەوەی هەیە هەر ئێستا دۆڵ بە دۆڵ و شی‌و بە شی‌و بە هەموو ناوچەکە دا بڵاو بێتەوە.
ئەنجومەنی سەوزی چیا و چالاكوانان خۆبەخشانەی بەوپەڕی تواناوە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی خه‌ریكی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یه ده‌ڵێت ئێمه ئیسراحه‌تمان ناوێ، به‌شه‌و كۆڵبه‌رین به رۆژیش ئه‌م خاك و ئاوه وه‌كو ناموسی خۆمان ده‌پارێزین. نه‌ك ئاگر فیشه‌كیش ببارێت خۆمانی تێده‌كه‌ین.
له دوای بانگه‌وازی چالاكوانان و ئەنجومەنی سەوزی چیا كه ٢٤ ساڵە کورد وتەنی "بە نان و کڵاشی خۆیەوە" خزمه‌تی ژینگه‌ی كوردستان ده‌كات، خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش كه‌وتنه خۆیان و چالاكوانه‌كانیان ته‌نیا به جێنه‌هێشت.
له زۆربه‌ی ناوچه‌كان پشتگیری ماڵی، خۆراكی و دەرمان بۆ ژینگەپارێزان و پارێزەرانی دارستانەكانی مەریوان كۆكرایه‌وه. هه‌روه‌ها لە سەقز و بانه‌وه ژینگەپارێزان بە هانای ژینگەپارێزانی مەریوانەوە چوون پێكه‌وه كۆشش ده‌كه‌ن بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
چالاكوانان به گیانی خۆیان قوربانیانداوه بۆ خاك و وڵاته‌كه‌یان، ساڵی ٢٠١٨ چوار چالاكوان لە كاتی كوژاندنەوەی ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریوان گیانیان له ده‌ستدا.
ماوەی چەند ساڵێکە ئاگر له دارستان و سامانە سروشتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نه‌بڕاوه، هه‌ندێك له چالاكوانان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن سوپای پاسداران و خه‌ڵكانی سه‌ر ده‌وڵه‌ت به ئه‌نقه‌ست ئاگر له دارستانه‌كانی زاگرۆس به‌رده‌ده‌ن به پاساوی بوونی چه‌كدارانی هێزه كوردییه‌كان.