کوردستان

06:24 - 26/01/2019

بزوتنەوەی گۆران داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات‌

پەیسەر

بزوتنەوەی گۆران داوا لەكۆمەڵی ئیسلامی دەكات، بەشداری كابینەی نۆیەمی حكومەت هەرێم بكات، بۆئەوەی بەیەكەوە تیمێكی بەهێز بۆ چاكسازی پێكبهێنن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، بزوتنەوەی گۆران پەیامێكی ئاراستەی كۆمەڵی ئیسلامی كردووە و داوای لێكردووە بەشداری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بكات.

سەرچاوەكە دەڵێت، بزوتنەوەی گۆڕان لەپەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەگەر كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بكات ئەوە بەیەكەوە بەتیمێكی بەهێزی حكومی و بەپشتیوانی یەكتر دەست بۆ چاكسازی لەجومگە هەستیارەكانی حوكمرانی دەبەن و هەوڵدەدەن پاكێجەكانی پێشوو جێبەجێ بكەن.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد،  وەڵامی كۆمەڵی ئیسلامی ئەوەبووە كە دوای ئەوەی پارتی بەفەرمی سەردانیان دەكات پۆستەكانیان بۆ دیاری دەكات هەروەها كارنامەی حكومەت بزانن ئەوكاتە بریاردەدەن لەسەر بەشداریكردن یان بوونە ئۆپۆزسیۆن.