کوردستان

05:57 - 26/01/2019

گفتوگۆكانی كوردانی سوریا و حكومەتی دیمەشق دەست پێدەكات‌

پەیسەر

بڕیارە لەم هەفتەیەدا گفتوگۆكانی كوردانی سوریا و حكومەتی دیمەشق بە چاودێری روسیا دەستپێبكاته‌وه‌.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، بریارە لەم هەفتەیەدا گفتوگۆكانی كوردانی سوریا و حكومەتی دیمەشق بەچاودێری روسیا دەست پێبكات.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، كورد پرۆژەیەكی بۆ خۆبەرێوەبەری ئامادەكردووە و ئەمریكاش لەدوورەوە چاودێری گفتوگۆكان دەكات بۆ ئەوەی هەردوولا بەرێككەوتن كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.
دەستپێكردنی گفتوگۆكانی كورد و حكومەتی سوریا دوای ئەوە دێت كە 19ی مانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو دوناڵدترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كشانەوەی هێزەكانی لە سوریا راگەیاند.
توركیا هەڕەشەی هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان دەكات، بەرای چاودێرانی سیاسی رێككەوتنی كورد و رژێم رێگری دەكات لە داگیركاری سوپای توركیا.