کوردستان

04:46 - 26/01/2019

كارنامەی كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم‌

پەیسەر

بریارە سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆببێتەوە و چەند تەوەرێك تاوتوێ بكات، كه‌ یه‌كێكیان سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌.
بڕیارە سبەینێ یەكشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆببێتەوە و تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ پشكی هەرێم لەبودجەی ساڵی داهاتووی عێراق بكرێت و پاشان حكومەتی هەرێم هەڵوێستی كۆتایی لەسەر ئەو پرسە رابگەیەنێت.
بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە گفتوگۆكردن دەبێت دەربارەی سێ موچەی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێم و لەو بارەیەوە وەزارەتی دارایی چەند زانیاریەك دەخاتەروو.
رۆژی 14ی ئەم مانگەش ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ تاوتوێكردنی پشكی كوردستان لەبودجەی گشتی عێراق كۆبۆوە.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی چوارشەممەی رابردوو یاسای بودجەی گشتی 2019ی عێراقی پەسەند كرد بەپێی یاساكەش بۆیەكەم جار رادەستكردنی نەوت لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم جیاكرایەوە.