04:01 - 26/01/2019
زانیارییهكان لهسهر كۆبونەوەكەی مهكتهبی سیاسی یەكێتی
كۆبونەوەكەی ئەمرۆی مهكتهبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بێ ئەنجام بوو، ماڵی تاڵەبانیش بەشداریان نەكرد هیچ كاندیدێكیش دیاری نەكرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە بڕیار بوو لەكۆبونەوەی ئەمرۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا كاندیدەكانی سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەت دیاری بكرێن بۆ ئەوەی لە نزیكترین دەرفەتدا رادەستی پارتی بكرێن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماڵی تاڵەبانی بایكۆتی كۆبونەوەكەیان كرد و بەشداریان نەكرد هیچ بریارێك نەدراو و هیچ ئەنجامێكیشی نەبوو.
پێشتر بافڵ تاڵەبانی كوڕە گەورەی جلال تاڵەبانی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لاهورشێخ جەنگی بەشداری كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیان دەكرد و خۆیان وهك نوێنهری باڵی ماڵێ تاڵهبانی نیشانداوه، بهڵام به هۆی ململانێكانهوه نهتوانراوه، كێشهكان چارهسهربكرێت.
بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس بڕیاربوو لەكۆبونەوەكەی ئەمرۆدا سێ پرس تاوتوێ بكرێن ئەوانیش دیاریكردنی ئەندامانی شاندی دانوستانكار و بەفەرمی راسپاردنیان بۆ گفتوگۆكان هەروەها پێكهێنانی لیژنەیەكی فەرعی بۆ هەمەهەنگی نوسینەوەی كارنامەی حكومەت، تەوەری دووەم تایبەت بوو بەناوی كاندیدەكان بۆ جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وپشكەكانی تری یەكێتی، تەوەری سێیەم دۆخی كەركوك وهەوڵەكانی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پارێزگاری شارەكە.