کوردستان

02:57 - 26/01/2019

به‌غدا ته‌واوكاری 951 ملیاره‌كه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات‌

پەیسەر

بەغداد لەم هەفتەیەدا تەواوكاری پێشینه‌ی موچەی سێ مانگی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم دەكات، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاندووه‌ گه‌ر به‌غدا ئه‌و پاره‌یه‌ ره‌وانه‌ بكات، سێ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ ده‌ده‌ن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا حكومەتی بەغداد بری تەواوكاری موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بانكی ناوەندی لقی هەولێر بكات.

پێشتر هەرێم داوای 951 ملیار دیناری وەك پشكی سێ مانگی موچەی فەرمانبەران كردبوو كە بۆ هەر مانگێك 317 ملیاردینارە، دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا گوژمییه‌كی ره‌وانه‌ی هه‌رێم كردبوو، له‌ ئێستادا ته‌واوكاری 951 ملیاره‌كه‌ ده‌نێرێت.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، بەغداد رەزامەندی لەسەر ناردنی ئەو پارەیە پیشانداوە و وەزارەتی دارایی فیدراڵیش راسپێردراوە، بۆ ئەوەی رێكارەكانی ناردنی پارەكە تەواوبكات و سهولفەیەكیش لەو پارەیە رەوانەكراوە.

بەگوێرەی زانیاریەكانی سەرچاوەكە، ئەگەر رێكارەكان تەواوببن ئەوە لەم هەفتەیەدا تەواوكاری ئەو 951 ملیار دینارە دەگاتە هەولێر.
پێشتر رێباز حەملان وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەگەر بەغداد ئەو پارەیەیان بەسەریەكەوە بۆ بنرێت موچەی سێ مانگی فەرمانبەران دابەش دەكەن.