02:12 - 24/11/2018
یه‌كێتی باڵه‌خانه‌یه‌ك له گه‌رمیان به نایاسایی دروستده‌كات
په‌یسه‌ر پرێس- تایبه‌ت
یه‌كێتی باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی زیاده‌ڕه‌و له سنوری گه‌رمیان دروست ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر پرێس، یه‌كێتی به نیازه باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌سه‌ر رێگای (كه‌لار – كفری) بۆ مه‌ڵبه‌ندی 11 دروست بكات و دروستكردنیشی په‌یوه‌ندی به كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتییه‌وه هه‌یه.
ئه‌كره‌م ساڵه‌ح سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار به په‌یسه‌ر پرێسی راگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی بینا نوێكه‌ی یه‌كێتی له‌سنوری ئیداری شاره‌وانیه‌كه‌یدا نیه، بۆیه هیچ مۆڵه‌تێكی له‌لای ئێمه‌وه بۆ وه‌رنه‌گیراوه.
ئه‌و زانیاریی زیاتریدا و گوتی: ئه‌و باڵه‌خانه‌یه له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی كراوه له‌سه‌ر رێگای (كه‌لار – كفری) و زه‌وییه‌كه‌ش هی هاوڵاتییه‌كه.
به پێی یاسا دروستكردنی هه‌ر بینایه‌ك پێویستی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر زه‌وییه‌ك كشتوكاڵی بێت به پێی یاسا دروستكردنی بینا له‌سه‌ری به زیاده‌ڕه‌و ئه‌ژمار ده‌كرێت.
باڵه‌كانی یه‌كێتی له سنوری گه‌رمیان له ماوه‌ی رابردودا چه‌ندین كێشه‌یان بۆ یه‌كتر دروستكردووه و پێشتریش به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و حیزبه له هه‌وڵی دروستكردنی سه‌ربازگه‌یه‌كدا بوو له ده‌روازه‌ی شاری كه‌لار، به‌ڵام رێگری له‌و هه‌وڵه‌كراو نه‌هێڵدرا سه‌ربازگه‌كه دروست بكرێت.