05:10 - 24/01/2019
پلانێكی یه‌كێتی له‌باره‌ی كابینه‌ی نوێ ئاشكرا ده‌بێت
دوای 116 رۆژ هێشتا ئاینده‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی دیار نیه، به‌ڵام یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ده‌یه‌وێت پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌م زوویه پێكنه‌یه‌ت ئه‌ویش به‌هۆی "جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كان له‌لایه‌ن پارتیی"یه‌وه، به‌رهه‌م ساڵحیش له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌كه‌وه داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی حیزبه‌كه‌ی ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه به په‌یسه‌رپرێس دراوه، یه‌كێتی پلانی ئه‌وه‌یه پێكهێنانی حكومه‌ت دوا بخات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت هه‌موو داواكارییه‌كانی له كابینه‌ی نوێ و هه‌روه‌ها پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك و وه‌زاره‌تی داد به فشاره‌كانی له‌سه‌ر پارتی مسۆگه‌ر بكات.
له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێشه‌وه، به‌رهه‌م ساڵح داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی كردووه و ناڕاسته‌وخۆ داوای ئه‌وه‌ی لێكردوون پێویسته له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ په‌له نه‌كرێت تیایدا، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له‌و باره‌وه ئه‌وه‌ی بۆ په‌یسه‌ر ئاشكرا كرد، مه‌به‌ستی به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه بووه، پارتی له ژێر فشاردا كۆتایی به‌و بایكۆته بهێنێ كه دژی به‌رهه‌م ساڵح گرتویه‌ته به‌رو بارزانیش ناچاربێت له‌گه‌ڵی كۆببێته‌وه.