کوردستان

11:43 - 24/01/2019

پەیسەرپرێس پلانی حكومەت بۆ نەهێشتنی پاشەكەوتی موچە ئاشكرا دەكات‌

پەیسەر

كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم پلانی هەیە پاشەكەوتی موچەی نەهێڵێت، پەیسەرپرێس پلانەكە ئاشكرا دەكات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی نزیك لە مەسرور بارزانی كاندیدی پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێمەوە دەستی كەوتووە، كابینەی نۆیەم چاوەڕێی پەسەندكردنی بودجەی 2019ی عێراقی كردووە بۆ ئەوەی پلانێكی ورد دابرێژێت كە لەدوای دەست بەكاربوون، پاشەكەوتی موچەی نەهێڵن.

به‌هۆی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه‌ له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ هه‌رێم كه‌وته‌ قه‌یرانێكی قوڵی داراییه‌وه‌، بۆیه‌ له‌ ساڵه‌كانی 2014 و 2015 حكومه‌ت نه‌یتوانی موچه‌ له‌ كاتی خۆیدا بدات و له‌ 2016شه‌وه‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی چه‌سپاند.

له‌باره‌ی پلانه‌كه‌ی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمه‌وه‌ سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، لە بودجەی عێراق 522 ملیاردینار وەك پشكی مانگانەی هەرێم دیاریكراوە، و ئەوانیش دەیانەوێت لەمانگی ئازارەوە موچەی فەرمانبەران بەبێ پاشەكەوت بكەن، و دواتریش لەمانگی نیسان و ئایارەوە جیاوازی موچەی مانگی كانونی دووەم و شوبات بدرێتەوە فەرمانبەران.