10:16 - 24/01/2019
پەیسەرپرێس دەقی ئەو بڕگانەی بودجە بڵاودەكاتەوە كە لەبەرژوەندی هەرێمن
شەوی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران وچەند بڕگەیەكی پرۆژەیاسای بودجەی پەسەند كرد كە لەبەرژوەندی فەرمانبەرانی هەرێمن پەیسەرپرێس دەقی ئەو خاڵانە بڵاودەكاتەوە
مادەی 10- برگەی یەك
پاكتاوی شایستەداراییەكانی هەرێم وحكومەتی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2004 تا 2018 دوای وردبینی لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی ئەوەش بە ئەژماركردنی پشكی هەرێمی كوردستان بەرەچاوكردنی خەرجی فعلی ساڵانی رابردوو كە ژمێرەی كۆتایی لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە پەسەند بكرێت.
مادەی 10 برگەی دووەم- ئەلف
حكومەتی هەرێم پابەندە بە رەوانەكردنی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە نەوتی خاو لەكێڵگە نەوتیەكان لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆ و گەراندنەوەی داهاتەكەی تەنها بۆ گەنجینەی حكومەتی فیدراڵی.
مادەی 10 بڕگەی دووەم- با
بەشێك لە پارەی تەرخانكراو بۆ هێزە چەكدارەكانی حكومەتی فیدراڵی دەدرێت بەموچە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، بەوپێیەی بەشێكن لە سیستمی بەرگری عێراق.
مادەی 10 بڕگەی دووەم-جیم
لەكاتی رادەستنەكردنی داهاتە فیدراڵیەكان لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بە حكومەتی فیدراڵی و جێبەجێ نەكردنی بڕگەكانی ( یەكەم و دووەم ئەلف) لەومادەیە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی پابەند نیە بە دابینكردنی خەرجیەكانی هەرێم كە لەبڕگەكانی بودجە باس كراون، جگە لە خەرجی موچە و موچەی پێشمەرگە.