12:34 - 24/11/2018
پارتی ده‌یه‌وێت كه‌سێكی بێ لایه‌ن بكاته پارێزگاری كه‌ركوك
مه‌سعود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یانه‌وێت پرسی پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كاندێكی بێ لایه‌نیان دیاریكردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوه، پارتی به نیازه مه‌سعود حه‌یده‌ر بكاته پارێزگاری كه‌ركوك هه‌وڵه‌كانی پارتی و مه‌سعود بارزانیش ده‌ستی پێكردووه‌و پێشتریش له مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه قسه له‌وباره‌وه كراوه.
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی مه‌سعود بارزانیدا و به پێی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان بارزانی و ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ئه‌نجامدراوه.
بۆ وه‌رگرتنی لێدوان و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریانه په‌یسه‌ر پرێس هه‌وڵیدا قسه له‌گه‌ڵ مه‌سعود حه‌یده‌ر بكات، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوون.
پۆستی پارێزگار یه‌كێكه له كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی كه‌ركوك و به‌هۆی ململانێی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته نه‌توانراوه، كه‌سێك هه‌ڵبژێردرێت.
پێشتریش یه‌كێتی چه‌ند كاندێكی بۆ ئه‌و پۆسته دیاریكرد، به‌ڵام به‌هۆی ناڕازیبوونی پارتی له‌سه‌ر كاندیده‌كانی یه‌كێتی نه‌توانرا كه‌سێكی نوێ بۆ پارێزگاری كه‌ركوك دیاریبكرێت.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان بوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ڵام ئێستا له پارتی دیموكراتی كوردستان نزیكه و هاوڕێیه‌تی مه‌سعود بارزانی كرد له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا.
له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دوورخستنه‌وه و له‌كارلابردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له ده‌ستی كوردا نه‌ماوه، پاش هاتنی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ پارێزگاكه، حكومه‌تی عێراق راكان جبوری وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك به شێوه‌ی كاتی ده‌ستنیشانكرد، به‌ڵام به‌هۆی بوونی راكان جبوری به په‌رله‌مانتار ئێستا ئه‌و پۆسته به‌تاڵه و كه‌ركوكیشی توشی كێشه‌ی یاسایی و ئیداریی كردووه.