کوردستان

06:29 - 23/01/2019

یه‌كێتی بە پارێزگاری بێلایەن بۆ كه‌ركوك رازی نیە‌

پەیسەر

یەكێتی رازی نیە نەجمەدین كەریم بۆ پارێزگاری كەركوك كاندید بكرێتەوە و بە پارێزگارێكی بێلایەنیش بۆ شارەكە رازی نیە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری مەكتەبی سیاسی یەكێتیەوە دەستی كەوتووە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەفەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئاگاداركردۆتەوە كە بە گەرانەوەی نەجمەدین كەریم بۆ پارێزگای كەركوك رازی نیە.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەشڵێت، یەكێتی ڤیتۆی لەسەر نەجمەدین كەریم هەیە و راشیگه‌یاندووه‌ هیچ پەیوەندیەكیشی بەیەكێتیەوە نەماوە.
هەروەها یەكێتی به‌ پارتی راگه‌یاندووه‌ كە بە پارێزگارێكی بێلایەنیش رازی نیە بۆ شاری كەركوك چونكە بەمافی خۆی دەزانێت، بەپێی زانیاریەكان پرسی گەڕانەوەی نەجمەدین كەریم بۆ پارێزگاری كەركوك لەنێوان یەكێتی و پارتیدا گفتوگۆی لەسەركراوە.
نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك لەسەر پرسی یەكێتی پۆستەكەی وەرگرت، بەڵام دوای 16ی ئۆكتۆبەر كەركوكی بەرەو هەولێر بەجێهێشت و چەند جارێكیش لە میدیاكانەوە هێرشی كردۆتە سەر چەند بەرپرسێكی یەكێتی.