06:16 - 23/01/2019
ناوی ئەندامانی شاندی یەكێتی بۆ خولی داهاتووی گفتوگۆكان
پەیسەرپرێس ناوی ئەندامانی شاندی یەكێتی بۆ خولی داهاتووی گفتوگۆكانیان لەگەڵ پارتی بڵاودەكاتەوە و بافڵ تاڵەبانی و كۆسرەت رەسوڵ بەشداری ناكەن و زۆرینەی ئەندامەكانیش بێلایەنن لەكێشە ناوخۆیەكانی حزبەكەیان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە دەستی كەوتووە، كۆدەنگیەك هەیە بۆ ئەوەی شاندی دانوستانكاری حزبەكەیان لە هەریەك لە ( عەدنان موفتی و ئەرسەلان بایز و ئاسۆ مامەند و سەعدی ئەحمەد پیرە و شۆرش ئیسماعیل و شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ) پێكبێت و زۆرینەی ئەو كەسانەش لەململانێی ماڵی تاڵەبانی و باڵی كۆسرەت رەسوڵ بێلایەن بوون.
یه‌كێك له كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌شداریكردنی لاهور شێخ جه‌نگی بووه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڵام به‌پێێ زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه تا ئێستا ناوی لاهور له ناو وه‌فدی دانیشتنه‌كه‌دا نیه و نازانرێت ئایا به‌شدار ده‌بێت یا خود نا.
جگه له‌وه‌ی ئه‌ندامانی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی یه‌كێك بووه له كێشه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی، به‌ڵام یه‌كێكیش بووه له دیاترین ململانێی باڵه‌كانی یه‌كێتی چه‌ندین گرفتی هه‌م بۆ ئه‌و حیزبه و هه‌میش بۆ ره‌وتی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ دروستكردووه.