12:20 - 23/01/2019
بۆ جێگیركردنی پێشمهرگهی رۆژ له شهنگال پێشنیارێك دهدرێته وهزارهتی پێشمهرگه
پلانێك هەیە بۆ رەوانەكردنی هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژ بۆ ناوچەكانی سنونێ و شەنگال ئەوەش دوای كشانەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، دوای كشانەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی پێشنیارێك ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم كراوە، بۆ ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژ رەوانەی ناوچەكانی شەنگال و سنونێ بكرێت.
لهبارهی هۆكاری دیاریكردنی پێشمهگهی رۆژه سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، بۆ ئەوەی وەك هێزیكی بێلایەن جێگەی هێزەكانی حەشدی شەعبی بگرێتەوە، بەڵام تا ئێستا هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی شەنگال و هێزەكانی نزیك لەپەكەكە رەزامەندیان لەسەر ئەو هەنگاوە پیشان نەداوە.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەشڵێت، له ئهگهری چوونی پێشمهرگهكانی رۆژ بۆ شهنگال، ئەمریكا هێزێك رەوانەی شەنگال دەكات بۆ ئەوەی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەكانی رۆژ ئاسایشی ناوچەكە بپارێزن .
سەبارەت بەوەی بۆچی هێزەكانی 80 رەوانە ناكرێن ، سەرچاوەكە دەڵێت، چونكە ترس هەیە ئاڵۆزی لەنێوان هێزەكانی سوپای عێراق و یەكینەكانی پاراستنی شەنگال و هێزەكانی 80 دروست بێت.