11:57 - 24/11/2018
پێشوازیكردنی به‌رپرسانی عیراق له مه‌سعود بارزانی مشت‌ومڕ ده‌نێته‌وه
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی مسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و ڕاگه‌یاندنكار ڕه‌خنه له شێوازی پێشوازی كردنه‌كه ده‌گرن.
سه‌لیم مشكور له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی " سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه كه داوای جیابوونه‌وه‌ی له ئیسپانیا ده‌كرد، ماڵئاوای له زیندان ده‌كات، كه‌چی ئێمه ئه‌و سه‌رۆكه‌ی داوای جیابونه‌وه‌ی له عیراق ده‌كرد، له لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه له‌سه‌ر فه‌رشی سوور پێشوازی لێده‌كرێت."
غه‌زوان جاسم ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كه‌ناڵی ئاسیا به هه‌مان شێوه له تویته‌ر نووسیوویه‌تی"وه‌زیری ته‌ندروستی و بازرگانی چ په‌یوه‌ندیه‌كی به پێشوازكردن له مه‌سعود بارزانی هه‌یه؟ئه‌ی به‌رپرسی ڕێوڕه‌سمی سه‌رۆك وه‌زیران له‌وێ چی ده‌كرد؟"
لای خۆشیه‌وه ئه‌حمه‌د زه‌واق كه‌سایه‌تی دیار و چالاكوانی مه‌ده‌نی له جریوه‌یكدا نووسیوویه‌تی" له چ وڵاتێك بووه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری له فڕۆكه‌خانه پێشوازی له سه‌رۆكی حزبێك بكات؟"
سروه عبدولواحد په‌رله‌مانتاری پێشوو به‌هه‌مان شێوه چه‌ند جریوه‌یه‌كی نووسیووه ده‌ڵێـت" واتای چییه سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له سه‌رۆكی حزبێك بكات؟ ئایا ئه‌مرۆ هه‌موویان ده‌یانه‌وێت خۆیان له تاوانه‌كانی پێشوویان پاك بكه‌نه‌وه؟"