01:31 - 22/01/2019
داوایه‌كی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌بێته كێشه بۆ پارتی
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ربازی كوڕی وه‌ك وه‌زیر له كابینه‌ی نوێ ده‌ستبه‌كاربێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كێشه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌سرور بارزانی دروست بكات.
مه‌سرور بارزانی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌یه‌وێت هیچ وه‌زیرێكی كابینه‌ی پێشوو له كابینه‌ی نوێ داده‌نرێته‌وه، به‌ڵام كۆسره‌ت ره‌سوڵ سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ربازی كوڕی وه‌ك وه‌زیر له كابینه‌ی نوێ.
به‌پێێ ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه، به په‌یسه‌رپرێس دراوه، ئه‌م هه‌وڵه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بووه‌ته كێشه بۆ مه‌سرور بارزانی، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری دانانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی پێشوو، نێچیرڤان بارزانیش ده‌یه‌وێت ئاشتی هه‌ورامی وه‌ك وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان له كابینه‌ی نوێ دابنرێته‌وه.
پێشر په‌یسه‌رپرێس ئه‌وه‌ی بڵاوكردبووه‌وه كه ئاشتی هه‌ورامی یه‌كێكه له كێشه دیار و خاڵه ناكۆكییه‌كانی نێوان مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ كه ئێستا دۆخی ته‌ندروستی زۆر باش، ده‌یه‌وێت ئاینده‌ی منداڵه‌كانی له‌ناو یه‌كێتی و هه‌میش له‌ناو حكومه‌ت مسۆگه‌ر بكات، هه‌وڵه‌كانیش یه‌كێكه له كێشه دیاره‌كانی ناوخۆیی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
كۆسره‌ت داوای جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی بۆ ده‌ربازی كوڕی كردووه، ده‌شیه‌وێت له ئه‌گه‌ری دانه‌نانی له‌و پۆسته ئه‌وا وه‌ك وه‌زیر بمێنێته‌وه.