11:49 - 24/11/2018
پۆلیسی سلێمانی: ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كوژرا و دووكه‌سیش بریندار بوو
په‌یسه‌ر پرێس
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یاندراوێكدا كوژرانی ئه‌فسه‌رێك و برینداربوونی دوو كه‌سی دیكه‌ی راگه‌یاند.
به پێی راگه‌یاندراوه‌كه، رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه له‌سه‌ر رێگای (كه‌ركوك – سلێمانی) بووه.
پۆلیس له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه زانیارییه‌كانی بڵاوكردوه‌ته‌وه نوسیویه‌تی، ته‌قه‌كه‌ران له ناو ئۆتۆمبیلێكه‌وه به ئاڕاسته‌ی ئۆتۆمبیلی دووه‌م ته‌قه‌یان كردووه كه سێ كه‌سی تێدا بووه و پاش گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه یه‌كێك له‌و سه‌رنشینانه‌ی ته‌قه‌یان لێكرا كوژراوه.
پۆلیس ده‌ڵێ، كوژراوه‌كه ئه‌فسه‌ری پۆلیسی كه‌ركوكه و ته‌مه‌نی 28 ساڵه.