04:36 - 21/01/2019
یەكێتی لەبەرامبەر دەنگدان بەنێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆكی هەرێم مەرجی هەیە
یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەمەرج ئامادەیە دەنگ بە نێچیرڤان بارزانی بدات بۆ سەرۆكی هەرێم
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتوو لەكۆبونەوەكەی ئەمرۆی یەكێتی وپارتیدا كە لەشاری سلێمانی بەرێوەچوو یەكێتی بەفەرمی رایگەیاندووە لەبەرامبەر دەنگدان بە نێچیرڤان بارزانی داوای پۆستی وەزیری دادی حكومەتی فیدراڵی دەكەن هەروەها دەبێت پارتی دەنگ بە ئاسۆ مامەند بۆ پارێزگاری كەركوك بدات، بەپێچەوانەوە دەنگ بەنێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆكی هەرێم و كاندیدی گۆڕان بۆ جێگری سەرۆكی هەرێم نادەن.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت یەكێتی رایگەیاندووە پرسی كابینەی حكومەت و چارەسەری كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم یەك پاكێج نین، هەروەك چۆن پارتی دەڵێت كابینەی حكومەت و وەزیری دادی عێراق و پارێزگاری كەركوك یەك پاكێج نین.
بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس وەفدەكەی پارتی رایگەیاندووە داواكاریەكەی یەكێتی بۆ مەكتەبی سیاسی حزبەكەیان بەرزدەكەنەوە.