کوردستان

04:31 - 21/01/2019

بۆچی هۆشیار زێباری بەشداری كۆبونەوەكەی ئەمرۆی نەكرد‌

پەیسەر

ئەگەرچی بڕیاربوو هۆشیار زێباری وه‌ك سه‌رۆكی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری كۆبونەوەكەی ئەمرۆیان له‌گه‌ڵ یەكێتی بكات بەڵام بەشداری نەكردو پەیسەرپرێس هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.

به‌پێێ زانیارییه‌كان كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی په‌یسه‌رپرێس كه‌وتووه‌، هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی هۆشیار زێباری به‌شداریكردنی لاهور شێخ جه‌نگی بووه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ

بەپێی ئەو زانیارییه‌كان، لەكۆبونەوەی رابردووی پارتی و یەكێتی لەشاری  هەولێر هۆشیار زێباری باسی روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری كردووە و هه‌ندێك له‌ به‌رپرسه‌كانی به‌خیانه‌تكار وه‌سف كردووه‌( بێ ناوهێنانی هیچ به‌رپرسێ)، ئه‌و قسانه‌ش لاهور شێخ جه‌نگی نیگه‌ران كردووه‌ و وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌ وه‌ڵامی قسه‌كانی هۆشیار زێباریدا، لاهور شێخ جه‌نگی باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ "ئەوانەی بەنوێنەرایەتی كورد چوونە بەغداد و لەوێ لەسەر گه‌نده‌ڵی دەركران خیانەتكارن".

سەرچاوەكە ئاگاداریش له‌وباره‌وه‌ به‌ په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند، به‌ هۆی ئه‌و قسانه‌ی لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه‌، هۆشیار زێباری رایگەیاندووە ئامادەنیە جارێكی تر لەگەڵی كۆببێتەوە.

گوتیشی: بۆ كۆبونەوەكەی رۆژی دووشەممەش ئامادەبووە بەشداری بكات بەڵام كاتێك زانیویەتی لاهورشێخ جەنگی بەشدارە، رەتیكردۆتەوە بەشداری بكات.