کوردستان

04:22 - 21/01/2019

نوێنەری یەكێتی بۆ نوسینەوەی كارنامەی حكومەت كێیە؟‌

پەیسەر

هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتن كه‌ ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی بێت بۆ نوسینه‌وه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌ به‌ په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند: ململانێی باڵه‌كانی یه‌كێتی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رده‌م سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كێتی بۆ نوسینه‌وه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت بوو، دوا جار ئه‌و دوو باڵه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتن كه‌ ئه‌رسه‌لان باییز دیاری بكرێت وه‌ك نوێنه‌ی حیزبه‌كه‌یان بۆ نوسینه‌وه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت ژمارەیەك داواكاری و بەڵێنی یەكێتی رادەستی ئەرسەلان بایز كراون بۆ ئەوەی لەكارنامەی حكومەت جێگەیان بكرێتەوە.

پێشتر ئه‌م دوو باڵه‌ ناڕازیی  بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كێ نوێنه‌رانی یه‌كێتی بكات بۆ نوسینه‌وه‌ی ئه‌و كارنامه‌یه‌ بۆ چوار ساڵی داهاتوو، ئه‌وه‌ش یه‌كێك بوو له‌و كێشانه‌ی كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ربوونی ده‌كرد.

یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 ئه‌یلول توانی 21 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێن و له‌ كابینه‌ی داهاتووش داوای شه‌ش وه‌زاره‌ت و چوار ده‌سته‌ و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كردووه‌.