04:14 - 21/01/2019
كۆسرەت رەسوڵ بۆ چارەسەری كێشەكانی حزبەكەی دەست پێشخەریەك دەخاتەروو
كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەست پێشخەریەكی بۆ چارەسەری كێشەكانی حزبەكەی خستۆتە ڕوو.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە كۆسرەت رەسوڵ عەلی لە دەست پێشخەریەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە دابەشكردنی پۆستەكانی یەكێتی لەحكومەت و پۆستەكانی حزبەكەی لەكۆنگرە یەك پاكێجن.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت كۆسرەت رەسوڵ بەماڵی تاڵەبانی راگەیاندووە وەرن لەسەر پرۆژەیەك بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی حكومەت و ئایندەی یەكێتی و نەخشەرێگای چارەسەری كێشە ناوخۆیەكان رێكبكەوین.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاندووە دەبێت پێش كۆنگرە لەسەر سكرتێری یەكێتی و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی رێككەوتن بكرێت بۆ ئەوەی درئەنجامەكانی كۆنگرە بۆ یەكێتی نەبێتە كارەسات.
ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له كاتێكدایه، باڵه‌كه‌ی ئه‌و و باڵی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر كۆنگره و پۆسته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، گه‌یشتوه‌ته لوتكه.
پێشتر چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی كۆنگره ئه‌نجامدرا، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن.