کوردستان

04:10 - 21/01/2019

سەڵاحەدین بەهادین داوایەك لە بارزانی دەكات‌

پەیسەر

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پیرمام داوایەك له‌ مەسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمیانی كۆبونەوەكەی رۆژی یەكشەممەی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لێكردووە پەلەبكرێت لە پێكهێنانی حكومەت و چارەسەری كێشەكانی خەڵك.

یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو توشی شكستێكی گه‌وره‌بوو ده‌نگه‌كانی به‌ ڕێژه‌ی له‌ 50% كه‌میكردو له‌ 10 كورسی په‌رله‌مانی پێنجیانی له‌ده‌ستدا و له‌م خوله‌شدا بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونی راگه‌یاندووه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دراوه‌ به‌ په‌یسه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌دا مەسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هیچ بەڵێنێكی بە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی نەداوە.

یه‌كگرتووی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ چوار ساڵی رابردوو به‌ تایبه‌ت له‌ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نزیكبوون له‌ یه‌كه‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌ك كاریان ده‌كرد كه‌ وه‌ك دوو حیزبی هاوپه‌یمان ده‌ر ده‌كه‌وتن.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن، مه‌سعود له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌وه‌ی به‌ ئه‌مینداری یه‌كگرتوو راگه‌یاندووه‌، پارتی لەو حزبانە نیگەرانە.

بارزانی پرسیویه‌تی بۆچی یه‌كگرتوو  له‌ پرسی ڕیفراندۆم پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی پارتی بووه‌؟ به‌ڵام دواتر  بەهۆی 16ی ئۆكتۆبەر و ریفراندۆمەوە رەخنەیان لە پارتی و بارزانی گرت.