کوردستان

03:41 - 21/01/2019

زانیارییه‌كان له‌باره‌ی بێ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌‌

پەیسەر

كۆبوونەوەكەی پارتی دیموكراتی ‌و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بێ‌ ئەنجامبووەو هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌ بوو كه‌ یەكێتی نە كارنامەی بۆ حكومەت ئامادەبووە و نە ناوی هیچ كاندیدێكیشی رادەستی پارتی كردووە.

كۆبوونەوەی شاندی پارتی‌و یەكێتی بۆ پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌، ئەمڕۆ دووشەممە لەشاری سلێمانی بەرێوەچوو، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەست پەیسەر پرێس كەوتووە، كۆبوونەوەكە ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبووە.

بەپێی زانیاریه‌كان یەكێتی نە كارنامەی بۆ حكومەت ئامادەبووە و نە ناوی هیچ كاندیدێكیشی رادەستی پارتی كردووە، ئە وەش لەكاتێكدایە وەفدەكەی پارتی بۆ ئەو دوومەبەستە سەردانی یەكێتی كردووە.

لەبارەی هۆكاری بێ‌ ئەنجامی كۆبوونەوەكە، سەرچاوەكە ئاشكرایكرد، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ناكۆكی لەنێوان پارتی‌و یەكێتی هەبووە، بۆیە بێ‌ ئەنجام لەكۆبوونەوەكە هاتوونەتە دەرەوە.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەشڵێت یەكێتی رایگەیاندووە لە وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە یەكێكیان و  لە وەزارەتی دارایی و سامانەسروشتیەكان یەكێكیان دەوێت، هه‌روه‌ها لە وەزارەتی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا ده‌یه‌وێت یه‌كێكیان بۆ یه‌كێتی بێت و هه‌رچی سه‌باره‌ت به‌ وه‌زاره‌ته‌كانی تەندروستی و كاروباری كۆمەڵایەتیشه‌ ده‌یه‌وێت یه‌كێكیان بۆ خۆی بێت.