کوردستان

03:31 - 21/01/2019

ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشكردنە سەر شەنگال دەكات‌

پەیسەر

ئیسرائیل مۆڵه‌تی تاكۆتایی ئەم شەوی، وەك دواوادەی كشانەوەی حەشدی شەعبی لە شەنگال دیاریكردووە و دوای ئەو بەروارە هێرشیان دەكاتە سەر.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس، لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە ئیسرائیل تاكۆتایی ئەم شەوی وەك دوا وادەی كشانەوەی چەكدارانی حەشدی شەعبی لەشەنگال و چەند ناوچەیەكی ئەنبار دیاریكردووە و بەپێچەوانەوە هێرشیان دەكاتە سەر.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، ئیسرائیل رایگەیاندووە ترسی هەیە لە سەر چیای شەنگالەوە میلیشیا شیعیەكان بە موشەك هێرشی بكەنەسەر، بەپێی زانیاریەكان دوای كشانەوەی حەشدی شەعبی هێزەكانی ئەمریكا لەشەنگال جێگیردەكرێن.
شەوی رابردووش سوپای ئیسرائیل هێرشی كردە سەر چەند ناوچەیەكی سوریا، پێشتریش لەژێر فشاری ئەمریكادا حەشدی شەعبی لە كەركوك و خانەقین و سەڵاحەدین كشایەوە.
ئه‌م هۆشدارییه‌ی سوپای ئیسڕائیل بۆ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری دایه‌ هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌ شیعییه‌كانی عێراق و پێی راگه‌یاندن، له‌ ئه‌گه‌ره‌ی رێگه‌گرتن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا بۆ عێراق، ئه‌وا سوپای ئیسڕائیل وه‌ك سوریا هێرشده‌كات سه‌ر هێزه‌ئه‌منییه‌كان كه‌مه‌به‌ست لێی حه‌شدی شه‌عبی بوو.