کوردستان

04:45 - 20/01/2019

پارتی گۆڕانكاری لە شاندی دانوستانكاردا دەكات‌

پەیسەر

پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڕانكاری لە شاندی دانوستانكاردا دەكات و پەیسەرپرێس ناوی ئەئەندامانی شاندی دانوستانكاری پارتی و گۆڕان بڵاو دەكاتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستی كەوتووە ئەو حزبە گۆڕانكاری لەشاندی دانوستانكاردا كردووە و لەكۆبونەوەی داهاتوودا نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بەشداری ناكەن بەڵكو هەریەك لە (ئازاد بەرواری و جەعفەر ئیمنكی و دڵشاد شەهاب و فرسەت سۆفی ) بەشداری دەكەن.
سەرچاوەكە دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی پێی باشە فازڵ میرانیش بەشدار بێت، بەڵام مەسعود بارزانی پێی باشە هێمن هەورامی لەبری فازڵ میرانی بەشداری كۆبونەوەی داهاتووی پارتی و لایەنەكان بكات.
سەرچاوەكە دەشڵێت، كۆبونەوەی داهاتووی پارتی لەگەڵ گۆران و یەكێتی تەنها بۆ وەرگرتنی ناوی كاندید و وەزارەتەكانە و ئەو وەفدە ناوەكان دەباتە مەكتەبی سیاسی پارتی.
لەلایەكی ترەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بزوتنەوەی گۆڕان بەپەیسەرپرێسی راگەیاند: وەفدی دانوستانكاری گۆڕان لەهەریەك لە (مستەفا سەید قادر و جەلال جەوهەر و ئاراس وەلی و دانا عەبدولكەریم و عەلی حەمە ساڵح ) پێكدێت.