12:01 - 20/01/2019
بافێڵ تاڵەبانی پارتیو یەكێتی بەهۆكاری دروستبوونی قەیرانی دارایی دەزانێت
بافێڵ تاڵەبانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی بەبەشێك لەهۆكاری دروستبوونی ئەو قەیرانە دادەنێت، كە لەهەرێمی كوردستان دروستبووە.
بافێڵ تاڵەبانی لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەیەكی كەناڵی بی بی سی عەرەبی لەبارەی قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان دەڵێت: هۆكارەكەی دابەزینی نرخی نەوتو خراپی پەیوەندی هەولێر لەگەڵ بەغداو بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە بووە.
ئەو دەشڵێت: شێوەی سیاسەتكردنو ئیدارەدانی هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن پارتیو یەكێتی بەرێوەدەبرێت، ئەو دۆخەی دروستكردووە، كە "من خۆم بە بەرپرسیار دەزانم لەوەی دەیڵێم"؟
هەروەها دەڵێت: ئەوان تەنیا پشتیان بەداهاتی نەوت بەستووە، لەكاتێكدا وڵات خاوەنی سەرمایەكی گەورەیە لەبواری كشتوكاڵ، كە دەبێت پەرەی پێبدرێتو سوودی لێوەرگیرێت.
بافێڵ تاڵەبانی رەتیكردەوە، لەسەر پرۆسەی ریفراندۆم سەرزەنشتی لایەنێكی دیاریكراو بكرێتو رایگەیاند، زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بەشداربوون لە بریاری ریفراندۆمداو جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە ریفراندۆم مافێكی رەوای گەلی كوردەو دەڵێت: كورد مافی خۆیەتی ریفراندۆم ئەنجامبدات، بەڵام كاتی ئەنجامدانی پرۆسەكە گرندبوو، كە دەبێت بپرسین، ئایا كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم گونجاو بوو؟ ئایا كورد بەپێی پێویست لەناوخۆیدا یەكگرتوو بوو؟