08:01 - 22/11/2022
نرخی كارتی مۆبایل و ئینته‌رنێت داده‌به‌زێت
حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا باج له‌سه‌ر كارتی مۆبایل و ئینته‌رنێت لاببات، به‌وه‌ش نرخه‌كه‌یان داده‌به‌زێت.
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا لەسەر لابردنی باج لەسەر کارتى مۆبایل و ئینتەرنێت، بڕیارەکە لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
محەمەد شیاع سودانی، هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی به ته‌واوه‌تی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند: لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو ئەنجومەنی ئاسایشی وەزاری کۆبوونەوەیەک ده‌كات بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکان و جێگیرکردنی پاسەوانی سنوور لەو ناوچانەی پاسەوانەکانیان تێدا نییە".
لەبارەی موچەی خانەنشینانیشەوە، سەرۆک وەزیران وتی: حکومەت دەیەوێت موچەی خانەنشینان زیاد بکات، چونکە یاسای خانەنشینی پێش‌و لە دۆخێکی ناجێگیردا پەسەندکرا و کاتێکیش پەرلەمانتاربوم، ئەو هەموارەم رەتکردەوە، بۆیە حکومەت کار دەکات لە بودجەی ساڵی 2023 موچەی خانەنشینان زیاد بکات.