03:23 - 20/11/2022
توركیا په‌لاماری رۆژئاوا ده‌داته‌وه
سوپای توركیا ده‌ستی
به هێرش و په‌لاماری رۆژئاوای كوردستان كرده‌وه و له یه‌كه‌م هێرشدا ژماره‌یه‌ك
شه‌هید و بریندار هه‌ن، توركیا هێرشه‌كه‌ی ناوناوه، "ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی چنگ-شمشێر".
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی چنگ-شمشێر کراوەتە سەر ئەو ناوچانەی باکووری عێراق و سوریا
کە لەلایەن "تیرۆریستانەوە" وەک بنکە بەکارهێنراون.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هێرشانەی لە باکووری عێراق و سووریاوە ئەنجام
دەدرێن و دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوور و ریشەکێشکردنی تیرۆر و بەپێی مافی بەرگری لەخۆکردن
کە لە ماددەی ٥١ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە بەڕێوەچوو، لەڕووی
پلاندانان و جێبەجێکردن زۆر هەستیارانە بەڕێوەبرا.
ئاژانسی هاوارنیوز ئاماری قوربانییانی هێرشه‌كانی
توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بڵاوكرده‌وه، كه له دره‌نگانی
شه‌وی ڕابردوو تا ئێستا به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئاماره‌كه، له ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كه‌دا،
کە ناوچه‌كانی دێرک، زرگان، گرێسپی، کۆبانێ و شەهبای كرده ئامانج، ١١ هاوڵاتی و پەیامنێرێكی
ئاژانسی هاوار نیوز به ناوی ” عیسام عەبدوڵا “شەهید بوون، هه‌روه‌ها شه‌ش هاوڵاتی
و پەیامنێرێكی ستێرک تیڤی-یش به‌ناوی “محه‌مه‌د جه‌راد” برینداربوون.
هاوكات له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی
داگیركه‌ری تورك بۆ سه‌ر خاڵه سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی سوریا له ناوچه‌كانی
زرگان، تلڕه‌فعه‌ت و گرێسپی، ١٤ سەربازی حکومەتی سوریا كوژراون و ١٢ سەربازیش برینداربوون.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای
دیموکرات (هەسەدە) دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان هاتە دەنگ و لە
تویتێکدا نووسیویەتی: "ئەم هێرشە لەبەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە و هەموو هەوڵێک
دەدەین بۆ ئەوەی هیچ کارەساتێک روونەدات، بەڵام ئەگەر شەڕ رووبدات هەموو لایەک زیان
لە ئەنجامەکانی دەبینن".
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای
دیموکرات-ھەسەدە، ڕایگەیاند، تورکیا لە ھێرشەکانیدا جیاوازی لە نێوان مەدەنی و ھێزی
سەربازیدا نەکردوە، ئەو ھێرشانەش ھیچ پەیوەندیان بە تەقینەوەکەی ئیستەنبوڵەوە نییە
و ساڵێک زیاترە تورکیا ئامادەکارییان بۆ دەکات.
هاوكات ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیک – په‌یه‌ده، ڕایگه‌یاند،
له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك یه‌ك ڕێگه‌مان له به‌رده‌مدایه،
ئه‌وه‌ش خۆپاراستنی ڕه‌وایه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌و ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره
له‌به‌رده‌م ڕووخان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه دایه و ئه‌م جۆره هێرشانه له له‌ناوچوون،
ڕزگاری ناكه‌ن.
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ
كه‌ناڵی ڕۆناهی، سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسمانییه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك بۆ
سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ڕۆژئاوا و باشوری كوردستان وتی: ئامانج له‌و هێرشانه هاوشێوه‌ی
هێرشه‌كانی داعش و گروپه تیرۆریستیه‌كان بۆ ترساندنی خه‌ڵكه، بۆ ئه‌وه‌ی ماڵ و
حاڵی خۆیان جێبهێڵن، بۆیه گرنگه گه‌ل هۆشیار بێت و تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ نه‌بێت.
لە درێژەى قسەکانیدا هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی
دیموكراتیک – په‌یه‌ده جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌بێت گه‌ل خۆیان بپارێزن و ماڵ و حاڵه‌كانیان
جێنه‌هێڵن.