کوردستان

10:10 - 18/01/2019

كۆبونەوەكانی پێكهێنانی حكومەت دەست پێدەكاتەوە‌

پەیسەر

بڕیارە رۆژی شه‌ممه‌ كۆبونەوەكانی پارتی و لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت دەست پێبكاتەوە، گفتوگۆكان قۆناغی باشیان بڕیووە و گەیشتوونەتە ئاستی دیاریكردنی كاندیدەكان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەمەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستی كەوتووە، بڕیارە لەسبەینێ شەممەوە گفتوگۆكانی پارتی و لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت دەست پێبكاتەوە.

سەرچاوەكە دەڵێت، گفتوگۆكان قۆناغی باشیان بڕیووە و گەیشتوونەتە ئاستی دیاریكردنی كاندیدەكان، گوتیشی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان قۆناغی بەشداری كردن یان نەكردن و پرۆژە و كارنامەیان تێپەراندووە و ناگەڕێنەوە سەر ئەوپرسە، بەڵكو راستەوخۆ پارتی لەم هەفتەیەدا داوای كاندید لەو دووحزبە دەكات و سەردانی كۆمەڵی ئیسلامیش دەكات.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەشڵێت، بریارە پارتیش كۆبونەوەی خۆی بكات و وەڵامی هەموولایەنەكان تاوتوێ بكات.